زوتر خۆت خانەنشین بکەو بەشکۆوە ژیان بکە!

هێمن ئەحمەد
  2025-02-13   

عێراق بەگشتی و ھەرێم بەتایبەت نمونەیەکی زەق و  ناشیرینی شکێنەری شکۆی ھاوڵاتیەکانیان. ڕۆژ بە ڕۆژ ئەرک و باج و خەڕاج زیاتر دەخەنە سەر شانی ھاوڵاتیان. لە ھەرێمدا، خزمەتگوزاری لە سێکتەرە فەرمیەکان لاواز دەکەن لە ھەندێک شوێنیش تاڕادەی نەھێشتنیان ئەم دیادەیە بەدی دەکرێت.
لە ھەمو شتێک نالەبارتر و قێزەونتر، ئەو یاریەیە کە بە ژیان و گوزەرانی موچەخۆرانەوە دەکرێت، تایبەت موچەخۆرانی مەدەنی. لەژێر چەندەھا بڕوبیانوی ھەمەچەشندا، شەڕی دەرونی لەگەڵ موچەخۆران بۆ دەیەھا ساڵە بەردەوامی ھەیە لە؛ چەواشەکردن، موچەنەدان لەکاتی تەواو، بەناو پاشەکەوت، لێبڕین بەڕێگەی جیاواز، وەستاندنی پلەبەرزکردنەوە و لەم دواییەشدا خانەنشینکردنی لەدایکبوانی چوار ساڵ بەشێوەی ھەڕەمەکی و بەیەکەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی بارودۆخی تایبەت و لێکۆڵینەوەی ڕاست و دروست.
موچەخۆرانیش بۆ داواکردنی مافەڕەواکانیان ساڵانە ناچار دەکرێن کە چەندجارێک بە ڕێکاری تایبەت و مەدەنی لە ؛ خۆنیشاندان، داخستنی دەرگای خوێندنگە و فەرمانگەکان، ڕێپێوان، سەردانکردنی پایتەخت و کەسایەتیەکان و مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە، داواکاریەکانیان بخەنە بەردەم لایەنی بەرپرس. بەڵام بەداخەوە  ئەم ھەمو شێوازە جۆربەجۆرە لەداواکاری فەرمانبەران ھێشتا دەسەڵاتی نەھێناوەتە گۆ و زۆر بێباکن بەرانبەر داواکاریە  ڕەواکانی موچەخۆران و ھیچ ھەنگاوێکی ئەرێنیان نەناوە بۆ باشترکردنی ئەو دۆخە نالەبارەی دروستیان کردوە بۆیان.
ھەمو ئەو ھەوڵ و فشارانەی تا ئێستا بەرجەستەکراون بۆ گەڕانەوەی مافەکان یان ھیچ نەبێت بۆ چەند گۆڕانکاریەکی باشتر و ئەرێنی، بێ ئاکام بوون. ئەمەش وەھا دەکات ڕۆژ بەڕۆژ فەرمانبەران و مامۆستیان بێ ھیواتر و ڕەشبینتر بن لەچاوەڕوانی بۆ گۆڕانکاری، بۆیە ھیچ جارێک مانگرتن و خۆنیشاندانەکان کۆتا ئامانجیان بەدەست ناھێنێنن و دەشکێنرێن، یان لەژێر فشاردا لەناودەبرێت.
بۆیە لە ئێستادا گەر موچەخۆر بیەوێت ژیانێکی بەشکۆ و ئاسودەتر  بەسەر بەرێت، تەنھا بژاردە ئەمەیە؛ دەکرێت ھەرچی زوە خۆی خانەنشین بکات گەر تەمەن و ساڵانی خزمەتی دەکەوێتە ناو چوارچێوەی یاسا و ڕێسای خانەنشینبونەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×