پڕۆژەی"لەماڵی خۆتتدا ببە بە کرێچی"

هێمن ئەحمەد
  2025-03-07   

باشترین ڕێگەی گیرفانبڕینی هاوڵاتی ئەمەیە،کە لە ئێستادا حکومەت بەناوی پڕۆژەی کارەبای هەمیشەیی و ڕوناککردنەوەی شار جێبەجێی دەکات، کە (یەک کیلۆوات) کارەبا بۆ هەر کاتژمێرێک بە (٤٥ هەزار دینار)  دەکڕێت، لەکۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی کارەبا و (لەسەدا ۲٥)ی پارەکەش دەدات. بەڵام بە (۱٥٦ هەزار دینار) بە هاوڵاتی دەفرۆشێتەوە.
ئەم نرخە زیاترە بەبەراوردکردنی نرخی کارەبا لە وڵاتانی ئەوروپادا (ئینگلەند، ئەڵمان، فرەنس...هتد). لەکاتێکدا لێرە داهاتی کەسێکی ئاسایی دەگاتە (سێ سەد دۆلار)مانگانە،بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا داهاتی کەسیی دەگاتە(چوار هەزار دۆلار و زیاتریش).
لەکاتێکدا پێداویستیەکانی ژیانکردنی خێزانێک ڕۆژانە تەنها هەر کارەبا نیە بەڵکو هەمو هۆکار و پێداویستیەکانی تریش نرخیان بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.
سەرەڕای ئەو هەمو بارگرانی، بێکاری، زیادکردنی باج، نەهێشتنی کەرتی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و نەدانی موچە و چەندین کێشە و قەیرانی تر، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیان و گوزەران بۆ هاوڵاتی قورستر دەکەن و باری تەندروستی و دەرونیان تێک دەدەن.
وەک چیرۆکی ئەو هاوڵاتیە بێتاوانەی کاتی هەڵواسینی لەلایەن پاشاوە و لەکاتی گیان لەدەستدانیدا، خەڵکی چاوەڕێی ئەوە بوون هاوار و نزای شەڕ لە پاشا بکات، بەڵام دەیوت "بژی پاشا و خودا بیپارێزێت و بۆمانی بهێڵێت".
 ئێمەش وا باشە بڵێن
"بژی بیرۆکەی کارەبای بەردەوام و ڕوناککردنەوەی شار".

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×