فراوانبونی شار، لە نێوان خۆشبەختی و بەدبەختیدا

هێمن ئەحمەد
  2025-11-29   

ئاشکرایە لە ئەنجامی فراوانبون و گۆڕانکاری لە نەخشە و ماستەر پلانی ھەر شارێک کۆمەڵە کەسانێک سودمەند دەبن و بەپێچەوانەشەوە.
ھیچ بەنامۆی مەبینن گەر لەئەنجامی کشانی سنوری شارەکان و گەیشتنی سنوری شارەکان بۆ ھەندێک گوند و زەوی نزیک شارەکان ، کێڵگە و مەزراکان. خەڵکانێکی ھەژار، کەم دەرامەت، شوان، جوتیار، گوندنشین بوبنەتە ملێۆنیر . ئەم دیاردەیە لە چەند دەیەی ساڵانی ڕابردودا زۆر زەق و دیار بوو. ھەندێ جاریش ھەڵپەی چەند کەسانێک بۆ دەوڵەمەندبوون و دەستکەوتی تایبەت، کاریگەری ھەبوە لەسەر زو گەیشتنی شەپۆلی کشانی سنوری شار بەرەو ئاراستەیەکی مەبەست و دیاریکراو. ئەمەش لە ئەنجامدا بۆتە ھۆی ئەژمارکردنی شوێنێک، ڕوبەرێک لەزەوی یان گوندێکی نزیک شار وەک سنوری شار و خستنە ناو چوارچێوەی ماستەر پلانەوە.
کەواتە گەورەبونی قەوارەی شار لە ئەو دۆخەدا بریتی بوە لە ھەڵئاوسانی گیرفانی کۆمەڵە کەسانێک کە لە خەونیشدا پارە و سامان و دەوڵەمەندیان بەخۆیانەوە نەبینیبو.
ئێستا دۆخێکی پێچەوانە دەبینرێت؛ کەسانێک،کە خاوەنی توانا و ئەزمون و شوێنکاری چەند چەند ساڵەی خۆیانن و فەراھەمکردنی بژێوی ڕۆژانەی خێزانەکانیان لە ئەستۆدایە لە ناوەندی شاردا. کەچی بەناوی فراوانکردن و دیزاینی نوێی ناوەندی شار، کار و داھات و بژێوی ڕۆژانەیان لەدەست دەدەن. بەبێ ئەوەی ھیچ شوێنگرەوەیەک بۆ خەرجی و گوزەرانی ئەم کەسانە فەراھەم کرابێت. کەچی ڕاستەوخۆ جێبەجێکردنی نەخشەی سەنتەری شار لێرەوە دەستپێدەکەن.
ھەرچەندە ئەم پڕۆسەیە لایەنی ئەرێنی ھەیە و سەنتەرەکانی شار ڕۆژانە بەشێکی بەرچاو و بەکارھاتوی ھەزاران ھاوڵاتی و بیانین و پێویستە  گرنگیان پێبدرێت تا سیمایەکی جوان نیشان بدەن. بەڵام لەلایەکی ترەوە کەسانێکی زۆر زەرەرمەند و دڵشکاو دەبن. کەواتە کێن ئەوانەی لە دۆخی نمایشکردنی شارستانیەت و فراوانکردن و ر ڕازاندنەوەی شار سودمەند دەبن یان دەبنە قوربانی؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×