مادۆرۆ، شێری ناو قەفەس

هێمن ئەحمەد
  2026-01-04   

گیرانی مادۆرۆ لەناو ماڵەکەیدا و لەسەر جێگە خەوەکەی لە نیوەشەودا، لەشاری (کاراکاس)ی پایتەخت، لەلایەن ھێزەکانی(Delta Force) ی ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە، کردەیەکی شۆک ھێنەر بو. تایبەت بۆ ئەو وڵات و ھێز و کەسایەتیانەی دژە ئەمریکا بون، چاوەڕوانی بەرگریەکی توندیان لە مادۆرۆ دژ بە ئەمریکا دەکرد. کەچی وێنەی مادۆرۆ بە کەلەپچەکراوی، ھەر زو سەر شاشە و پەیج و پەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکانی جیھانی تەنی.
ئەوەی زۆر نامۆ بینرا، ئەم سەرۆکە بەناو پاڵەوان و قسە زلە، تەنانەت نەیتوانی ھاوشێوەی سەردەستەی مافیایەک (godfather) یان تەنانەت ئەندامێکی ڕێکخراوەی مافیاگەری ( gangster)ێکی ئیتالیا و ئەمریکا، سەرۆک ھۆزێک، گروپێک یان کەسایەتیەک بەرگری لەخۆی بکات.
ئاشکرایە ھەر لەسەردەمی دەرکەوتنی ترامپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان، دژایەتیکردنی مادۆرۆ دەستی پێکرد. بەبیانوی تێوەگلان بە تیرۆرستی مادەی ھۆشبەر و  ناپاکی لە سپیکردنەوەی پارەدا. ھەچەند لەم دواییانەدا نیکۆلاس مادۆرۆ ئامادەیی خۆی بۆ گفتۆکردن لەگەل کاربەدەستانی ئەمریکا نیشاندا و ڕەزامەندی خۆی دەربڕی بۆ ھاوکاری و ڕێگەپێدانی کۆمپانیا نەوتیەکانی ئەمریکا، تا بەشداربن لە پرۆسەی بەرھەم ھێنانی نەوت لە فەنزویلا، بەڵام وەک دەڵێن مادۆرۆ زۆر درەنگ بەدەستھات و ھیچ شتێک نەبوە فریادڕەسی.
نیکۆلاس مادۆرۆ لە ساڵی ۲۰۱۲ دا بوە جێگری ھۆگۆ چاڤێزی سەرۆکی پێشوی وڵات. وە ھەر لەسەر ڕاسپاردە و متمانەی ئەو، کرا بە کاندیدی پارتی سۆسیالیزمی یەکگرتوی فەنزویلا و لەساڵی ۲۰۱۳ دوای مردنی چاڤێز پۆستی سەرەک وەزیرانی پێدرا.
پڕۆسەی ژیانی ئاسایی و سیاسی مادۆرۆ، ھاوشێوەی یاری مار و پەیژە، لەکەسایەتیەکی سادەی ناو کۆمەڵگەوە (شۆفێری لۆری) گەیشتە لوتکەی دەسەڵات(سەرۆک وەزیران)و پاشان لە لوتکەی دەسەڵاتەوە ھێنرایە خوارەوە، باڵام ئەمجارەیان بەبێ شکۆ و بەکەلەپچەکراوی بۆ بەردەمی دادگاو پاشان بۆ زیندانیکردنێکی ماوە نادیار.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×