ئێران لە ئەوە بەھێزتر دەرکەوت کە چاوەڕوان دەکرا

هێمن ئەحمەد
  2026-03-02   

بە خەمڵاندن و بۆچونی دوژمن و  ھاوپەیمان و لایەنە دژبەرەکانی ئێران، ھەرگیز چاوەڕێ نەدەکرا ئێرا بەم شێوەیە بەرگەی جەنگێکی ئاوا فراوان و گەورە بگرێت. کە دەتوانین بڵێین بەرەی دژ بە ئێران و ھاوکارانی ئەمریکا؛ ژمارەیان دەیان وڵاتی ئەوروپی، بەنزیکەیی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تێپەڕاندوە. کە ھەریەک لەئەم وڵاتانە بە خاک و کردەی ئۆپراسێۆنی سەربازی، ھاوکاری لۆجستی و چەک و تەقەمەنیەوە بەشدارن.
ئینجا گەر بەراوردی توانای سەربازی، ھێزی ئاسمانیی و  تەکنەلۆجیای نوێی ھەردوو بەرە بکەین، جیاوازیەکی زۆر گەورە بەدی دەکرێت.
ئەمە سەرەڕای کوژرانی  دەیان سەرکردە و فەرماندەی بەتوانای ئێرانی، ھێشتا ھیچ بەرپرس و کاربەدەستێکی ئێرانی بەرەی جەنگ و وڵاتی جێنەھێشتوە و ڕاینەکردوە. کە ئەمە ئەوپەڕی توانا و بیروباوەڕی بەھێزیان نیشان دەدات.
لەگەڵ ئەوەشدا دۆخێ ئەمنی ناوخۆی ئێران و ئابوریەکەی زۆر لەبارێکی نالەباردایە، بەھۆی ئەو ئابڵوقە گەورە و درێژخایەنەی زیاتر لە چل ساڵە لەسەری سەپێندراوە.
لەلایەکی ترەوە، ڕاپەڕین و خۆنیشاندانی ھەزارەھا خەڵکی ناڕازی دژ بەو دەسەڵاتە، چەند ساڵێکە لەزۆربەی شارەکانی بەردەوامی ھەیە و جموجۆڵی دژبەرەکان و ئامادەکاری حیزبە ناوخۆییەکانی ئێرانیش لەلایەکی ترەوە بونی ھەیە.
ھێشتا ئێران موشەک و درۆنی گەیاندۆتە زۆربەی بنکە سەربازی و شوێنە بە ئامانج گیراوە جیاوازەکان لەوڵاتانی دەوروبەر و سەر کەشتیە زەبەلاحەکانی جەنگیی ئەمریکی لە دەریادا. ئەمە و گەیشتنی گورزی بەھێز و کەمەرشکێنیش بۆناو قوڵایی خاکی دوژمنی سەرەکی کە ئسڕائیلە، سەراپا دۆخ و سێکتەرەکانی ئیسڕائیلی شپرز کردوە.
ھێشتا دوای ئەو ھەمو زەرەر و زیانە و لەڕادەبەدەر بەھێزیەی ھاوپەیمانەکانی دژ بە ئێران و فراوانی بەرەی جەنگی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی،دەسەڵاتی ئێران ھیچ خۆبەدەستەوەدانێکی لێ چاوەڕوان ناکرێت، ڕازیش نیە بە جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی کە ئاراستەی دەکرێت لەلایەن ئەمریکاو ئیسڕائیلەوە. سەرسەختانە بەردەوامە لە لێدان و بەرپەرچدانەوە و کردەی سەربازی و تا ڕادەیەکیش دۆخی ناوخۆی ڕاگرتوە.
ھەرچەندە ھەڵگیرساندن و بەردەوام بون و کۆتای ھێنان بە جەنگ تەنھا لەسەر بڕیاری دولایەنی جەنگەکەیە و پشکی شێری زیانی جەنگەکەشیان بەردەکەوێت. بەڵام بەگشتی وڵاتان و خەڵکی ناوچەکەش بێ بەش نابن لە زیانی گیانی و مادی و ئەو دۆخەی کە لەئەنجامی ئەو جەنگە گەورەیە دروست دەبێت.
دەسەڵاتی ھەرێم بە تایبەت و کوردستان بەگشتی وا باشترە بەھیچ  جۆرێک خۆیان لەم جەنگە و لایەنەکانیەوە نە ئاڵێنن ،تا کەمترین پیشکی ئاگرەکەمان بەربکەوێت. ئینجا ڕون و ئاشکرایە خواست و مەبەستی داگیرکەر و زلھێزەکان چیە و دەیانەوێت دەستیان بەچی بگات. پاشان کێ دەڵێت " لێکەوتە و دەرەنجامەکانی دوای بردنەوە یان دۆڕانی جەنگەکە لەبەرژەوەندی کورد و دەسەڵاتەکەی دەبێت؟"

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×