سەردەمانێک وێنەی سەر بەرگی پەرتوکەکانیش شکۆدار بوون

هێمن ئەحمەد
  2026-05-10   

گەر ئاوڕێک بۆ چەند دەیەی ڕابردوو بدەینەوە؛ دەیەی پەنجاکان تا دەگاتە دەیەی ھەشتاکان، خوێندن و پەروەردە لەبەرزترین، بە بەھاترین و شکۆدارترین ئاستدا بوو.
سێکتەرەکە خودی خۆی، جێگەی گرنگیپێدان،چاودێری و نرخ بۆدانان بو لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکان.
کادران،مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە ڕێز و سەنگێکی تایبەتیان پێدرابو، ھەم لەلایەن دەسەڵات ھەم لەلایە کۆمەڵگەوە.
بابەتگەلێکی سەردەمانی زێڕینی پەروەردە و فێرکردن ھەن، کە ھەرگیز لە یادو بیرەوەری ئەو کەسانەدا ناسڕێنەوە کە پێیدا تێپەڕیون و ئاشنای بون.
تەنھا نمونەیەکی وەک پەرتوکی (ئەلف و بێی نوێ)ی مامۆستا ئیبراھیم ئەمین باڵدار بەسە بۆ ئەوەی نرخ و بەھای پڕۆسەی خوێندنی ئەو سەردەمانەمان لەلا بەزیندویی بمێنێتەوە.کە لەساڵی ۱۹٤۹-۱۹٥۱ ئامادە و پاشان چاپکراوە.
کەس ھەیە ئەو وێنە ڕەنگاوڕەنگ و ناوازانە لە بیرەوەریدا شوێنێ نەگرتبێت و ڕەنگدانەوەی لەسەر ژیان و ڕەفتاری ئەو سەردەمەی نەکردێت؟
کە لەلایەن ھونەرمەندی شێوەکار (بدیع باباجان)ە  لەسەر بەرگ و پەڕەکانی ئەم پەرتوکە دەنەخشێنرێت و پاشان لەساڵانی ۱۹٥۳-۱۹٥٦ لەلایەن ھونەرمەندی ئەڵمانی (تروودی میتلمان)وە دەستکاری دەکرێت.
ساڵانێک ھەبون خوێندکاران لەخۆشی کۆلارەکەی دارا، کۆلارەیان دروستدەکرد و ڕەوانەی ئاسمانیان دەکرد، شەو خەویان بەماڵی مام گورگەوە دەبینی کە لەگەڵ مام بزن لەسەربانەکەی تەپەتەپی دەکرد،بەخەیاڵ لەگەڵ ئازاد و نەسرین دەچونە سێو ڕنین و تێر بۆنی سێوەکانیان دەکرد. بەخۆشی مێوژەکەی مام زۆرابەوە بەدوای دەستگێڕ و فرۆشیارەکانی گەڕەکدا ڕایاندەکرد...ھتد.
گەر بەراوردێکی پڕۆسەی  پەروەردەو فێرکردن بە ئەم سەردەمە بکەین، دەبینین کۆی پڕۆسەکە لە ئاستێکی زۆر نزم و پڕ خەوش و ناھەمواریدایە.
ئیتر ھەر لە سیستمی فێرکردنەوە تا دەگاتە بابەتی پەروەردەیی، ژینگە و خودی خوێندکاریش.
گەر بڕوانینە ئاست و پایەی مامۆستاو کادری پەروەردەیش دەیان کێشە و سەرنج و تێبینی ھەن بۆ وتن، کە کاریگەریەکی زۆریان لەسەر بێنرخکردنی خوێندن ھەیە و بونەتە ھۆکارێک بۆ لێدان لە پێگەو شکۆی مامۆستا و کادری پەروەردەیی.
ھەموان دەزانین کێشەکانی ئەم پڕۆسەیە لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە و چۆنیش ڕێگەچارەی بۆ دەدۆزرێتەوە، بەڵام مەبەست نەبونی لادانی بەربەستەکان و چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان، وادەکات پڕۆسەکە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو ئاستێکی نزمتر و نالەبارتر بڕوات.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×