ئایا ئێستا هەست بەئازاری ئەوانە دەکەین کە زۆربەی ژیانیان بەکەرەنتینەکراوی بەسەر بردوە؟

هێمن ئەحمەد
  2020-03-26   
ئێستا ئەم دۆخە باشترین ھۆکارە کە ئێمە والێبکات ھەست بەوە بکەین پێش ھاتنی کۆرۆنا و ئێستاش زۆر خەڵک ھەن بەردەوام لە کەرەنتینەی ناھەمواریدا ژیان بەسەردەبەن .
ھەیە چەندساڵێکە بۆ دوو خولەکیش دەرەوەی نەبینیوە بەھۆی نەخۆشی قورس و کەوتنی لەسەر جێگا.
ھەیە چەند ساڵێکە بێکارە خۆی لەماڵەوە کەرەنتینە کردووە بەرزی نەفسی ڕێگای پێنادات بێتە دەرەوە و خۆی بەراورد بکات بە خەڵکانی دەوروبەر و ھەست بە کەموکوڕی بکات .
ھەیەچەند ساڵێکە لە کەمپی پەنابەراندایە بەتایبەت لە ئەوروپا کەھیچ دۆخی لەئێستای ئێمە باشتر نیە.
ھەیە چەند ساڵە زیندانیە جا سیاسی یا ھیتر گرنگ دۆخێکی لەئەمەی ئێستا باشتریان نیە .
ئەدی ئەو ھەژارەی بەدرێژایی ژیانی چاوەڕێی دەستی خەڵکی ترە یان بۆ ساتێکیش وەک خەڵکی ئاسایی نەژیاوە .
ئەی ئەو گەنجەی چەندساڵێکە لەماڵەوە کەرەنتینەیە چاوەڕێێ ھەلێکی کارە یان ھەواڵی دامەزراندنە و ھاوڕێکەی دەبینێت کە چەند ملێۆن دینارێک موچەکەیەتی لەبەئەوەی 
کەسوکاری بەرپرسێکە یان واستەی ھەبوە.
ئەی ئەو کچەی ھەموو تەمەنی گەنجایەتی لەماڵە باوکیدا کەرەنتینە بووە و تا بوە بە قەیرە و ئێستاش ھەر لە کەرەنتینەیە.
دە ئاوڕێک بدەنەوە لە خەڵکانی سوریا لەوێ نەک ھەر خەڵک بەڵکو ژیان و ڕۆح بۆ چەندساڵێکە کەرەنتینە کراون.
سەرنجێکی کەمینەکانی بۆرما بدەن سەرەڕای کەرەنتینە بونیان لە جەنگەڵەکاندا دەشیانکوژن.
ئەی نابینن منداڵانی ئەفریقی بەباوەشی دایکیانەوە لەبرسان گیان لەدەستدەدەن و چەند داڵێکیش بەسەریاندا خول دەدەن و چاوەڕێی ھەڵگرتنەوەی لاشەکانیانن ھەتا زوو بیانکەنە نێچیری بێچوەکانیان.دایکی داماویش بەھەموو ژیانی تەنھا ژەمێکیش سکی تێر نەبوە و لەدوای لەدەستدانی منداڵەکەی ئەمیش سەرەی بۆ کەرەنتینەی مەرگ گرتووە.
ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە ئێمەش تۆزێ ھەست بە ناخۆشی و نیگەرانیەکانی ئەو کەرەنتینە کراوانە بکەین.
دەبێت تۆکمەتر و بەھێزتر خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەم دۆخە.بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە سەراپا ژیان بۆ ھەندێک کەس ھەر کەرەنتینە بووە.
لای من ئەم دۆخە زۆر ئاساییە و دۆخی زۆر نالەبارترم بینیوە تایبەت لەماوەی ژیانم لە ئەوروپا. لەبەرئەوە ھەوڵدەدەم بەرگەی ئەم دۆخەش بگرم.
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەموو کەسێک لە ھەرشوێنێکی ئەم ماڵە ھاوبەشەی سەرزەویدا دەژین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×