حوکمڕانەکانی ھەرێم دەتوانن پەند لە مێروولەکان وەرگرن !

هێمن ئەحمەد
  2020-05-14   
ئایا مێروولەکان لە ئاستێکی بەرزدا بیردەکەنەوە و دەگەنە ئاستی بیرکردنەوەی مرۆڤ ؟
بەڵێ مێروولەکان بەنزیکەی ھەزار جۆرن و  لە بیرکردنەوە و پلانەکانیاندا لە ئاستی ھەر ڕەگەزێکی مرۆڤەکاندان کە لەسەر فیترەت دەژین و بگرە مێروولە لە توانای دەستخستنی مەعریفە و تایبەتمەندی بوندا لەپێش زۆر لە ڕەگەزە دواکەوتوەکانی مرۆڤەوەیە . بەڵکو لە یەکێک یان دوان لە سیفەتە ئەقڵیە بەرزەکان لەپێش ھەموو مرۆڤەکانەوەیە ، بە مرۆڤی سەرەتایی و شارستانیشەوە . بۆ نمونە ؛ ھیچ نیشانەیەک نیە لە مێژوودا لەسەر ئەوەی یەکێک لە دانیشتوانی ڕەسەنی ئوسترالیا کە ناسراون بە (Aboriginal) ، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەوەی بەخەیاڵدا ھاتبێت ، کە خانویەک دروست بکات و تێیدا نیشتەجێ ببێت . لەکاتێکدا دیزاینەکانی مێروولەی ئەندازیار جێی تێڕامانن .
بونەوەرێکی بچوک ، دروستکەری ماڵێکی بەھێز کە بەرگەی زەمەن ۆ تێکچون دەگرێت . گەر بەراوردی قەبارەی مێروولە و ماڵەکەی لەگەڵ مرۆڤدا بکەین ، ھەرگیز ڕوینەداوە جارێک لە جاران ئەندازیارێکی دانا و لێھاتوی وەک مێروولە لەناو گەلێکدا ھەڵکەوتبێت .
ماڵی مێروولە پێکدێت لە ؛ ھۆڵێک بۆ تەختی پاشایەتی و ژوری تایبەت بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانی و کۆگای دانەوێڵە و ئاپارتمان بۆ نیشتەجێبونی سەربازەکان و شوێنی تریش بۆ کرێکارەکان و ....
مێروولەکان چەندین سەرباز و گروپ و سوپایان ھەیە ، کە بەباشی ڕێکخراون ، بگرە لەنێوان خۆیاندا یەکێک ھەڵدەبژێرن کە دەبێتە سەرکردە و جڵەوی شەڕەکان دەگرێت . مێروولە سیستمی حوکمڕانی خۆی ھەیە ، کە ئەویش سیستمێکی زۆر وردە و بە ئاسانیش جێبەجێ دەکرێت . ھەرچەند لە ناوەوە زۆر ئاڵۆز و تێکەڵە .  
بێگومان ، گەر ھەموو ئەم غەریزانە لەگەڵ خوڵقاندنی مرۆڤەوە لەگەڵیدا بوایە ، ئەوا زۆر لە بەھای مرۆڤی بەرز دەکردەوە .
لە باکوری خۆرهەڵاتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا مێرولەی جۆری پرۆتۆمۆگناسیسی ئەمەریکایی)amaricanus Protomognathus ) گەرای مێرولەی جۆری تێمنۆسۆراکس (Temnothorax )ئەدزن لەنزیک شاژنی خۆیان بەخێویان دەکەن تا هەراش دەبن دووای ئەوە وەک کارەکەرو ن کۆیلە  ئیشییان پێدەکەن ، یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانیان بەخێوکردنی بەچکەکانی ئەمانە !
زیندەوەرزانێکی ئەڵمانی بە چاودێریکردنی لەم مەملەکەتی زۆردارییەدا ، بۆی دەرکەوت ، هەندێک لە میروولە بە کۆیلەکراوەکان دەست لە زۆردارانییان دەوەشێنن ، پێش ئەوەی گەرای ئاغاکانییان بەتەواوی بتروکێن و ببنە مێروی تەواو ، بەشێکی زۆریان دەبەنە شوێنێکی نالەباری شێدار ، تا (کەڕوو) تێیانبات و بمرن ، هەندێک جار خۆیان ئەیانکوژن و ئەیانخۆن ، بەم جۆرە نزیکەی لەسەدا هەشتا (٨٠ )%ی وەچەی زۆردارەکانیان لە ناو دەبەن . ڕەنگە ئەمەش جۆرێک تۆڵەکردنەوە بێت .
مێروولەیەک لەناو شانەیەکی (پێنج سەدھەزار) یدا ، ھەموو مێرووەکانی تری شانەکەی دەناسێتەوە . گەر مێروویەک ساڵێک دوربێت لێیان پاش گەرانەوەی ھەموویان دەیناسنەوە و بەگەرمی پێشوازی لێدەکەن .
 تاقیکردنەوەکانی (جۆن لۆبوک) ، سەلماندی کە توانای ئەقڵی مێروولە زاڵە بەسەر ھەموو مرۆڤەکاندا . لۆبۆک مێرویەکی ڕەنگ کرد بە رەنگی جیاواز ، وە مێروویەکی لە (کولۆرۆفۆرم) ھەڵکێشا ، تا بۆنی بگۆڕێت ، دوو مێرووی تری لە دوو شاری جیاواز ھێنا و خواردنەوەی پێدان تا سەرخۆش و بێجوڵە بوون .
پاشان مێروولە ڕەنگ کراوەکە و لە بۆن ھەڵکێشراوەکەی گێڕایەوە بۆ ناویان و بینی ئەم مێرووانە لە لایەن ھاوڕێکانیانەوە ناسرانەوە . ھەردوو مێرووە  سەرخۆشەکانی دوو شارە جیاوازەکەشی برد لەنزیک شارێکەوە داینان لە نزیک چاڵە ئاوێک . لۆبۆک بینی کە مێروەکان دەھاتن ھاوڕێ بێجوڵەکەی خۆیان دەناسیەوە و ھەڵیان دەگرت و دەیانبردەوە ، مێروە نەناسراوەکەیان ھەڵدەگرت و دەیانخستە ئاوەکەوە.
چەند جارێک ئەمەیان دووبارە کردەوە لەگەڵ مێرووەکان ، ئەوانیش ھەمان ڕافتاریان ئەنجام دەدا . بە چەندجارە کردنەوەی ئەم کارە ، مێروەکان ڕەفتاریان گۆڕی و ئەمجارەیان ھەردوو مێرووەکەی ھاوڕێیان و نەناسراوەکەشیان ھەڵدەدایە ئاوەکەوە.
کەواتە ئەم ڕەفتارە لە چیەوە سەرچاوەی گرت ؟ خۆ حاڵەتێکی نوێ بوو بۆ مێروولەکان .
کەواتە ئەوان بە ڕاوێژ و تاوتێکردن دەگەیشتنە بڕیار ، لە بڕیاریشەوە بۆ حوکمێک ، لە حوکمیشەوە بۆ جێبەجێکردن .
واباشە بپرسین ، ئایا دەکرێت تواناکانی ئێمە بەراوورد بکرێن بە توانای مێروولەکان لە حوکمڕانی و ژیاندا ؟ یان لەچاو ئەواندا کۆمەڵگەکەمان لە ژیان و گوزەرانێکی ھەڕەمەکیدایە و وڵاتیش لەسایەی حوکمڕانیەکی شەق و شڕ و پاشاگەردانیدا بەڕێوە دەچێت .
کەواتە با لە ئێستاوە ، کۆمەڵگە و دەسەڵاتی کوردی پەند و عیبرەت لە ژیان و سیستم و ڕاوێژ و بڕیار و حوکم و جێبەجێکردنی مێروولەکان وەرگرێت .

سەرچاوەکان؛ 
١- مرۆڤ چییە ؟ (مارک توەین)

٢- ڕاپۆرتێکی ناشنال جیۆگرافیک
http://video.nationalgeographic.com/video/ant_caterpillarsymbiosis?

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×