هەڵمەتی هەڵبژاردن یاخود شەری لاکۆڵان و قۆچانی

چیا عەباس
  2021-10-02   
هەر کەسێک بچێک خوێندەواری هەبێت و رۆژانە لە راگەیاندن و میدیاکاندا چاوێکی هاکەزایی بە هەڵمەت هەڵبژاردنی دو هێزە سەرەکیەکەی کوردستاندا بخشینێت تێدەگات کورد لە باشور  لە چ نەگبەتی و کارەساتێکدا دەگوزەرێت.
ناتان خوێنینەوە، هەرچیەک بکەن هەر لە دەرگای پارتی دەدەنەوە، هەمو پارتیبونێک قەرزدارن، لای ئێمە حساب بۆ تۆ ناکرێ و وەختی وەڵامی تۆمان نیە ئاغای فەنتەلۆس، ئەمە قسەی پەرڵەمانتارێکی پارتیە ئاراستەی قوباد تالەبانی کردوە، پەرڵەمانتارێکی یەکێتی: پۆست و پایە مافی خۆمانە و لە چاوتان دەردێنین، حوکمرانی برا گەورەتان لە دێگەلە بەولا بر ناکات، لەم جۆرە شەرە قسانە.
کۆمێنتەکەی شێخ ئەدهەم بارزانی لەسەر ئەم شەرە قسە بێ بەها و ناوەرۆک پوچەڵ، لەوانە لە سەر تۆمەتبارکردنی سەرۆکی پەرڵەمان و جێگرەکەی ( یەکێتی و پارتی) حزبەکانی یەکتر بە تەزویر، هەناو و ئەقڵیەتی ئەم هەڵمەتەی پێکاوە کاتێ دەڵێت: ئێوەی بەرپرسانی دەسەڵاتی تەشریعی و چاودێری حکومەت گەر بە تەزویر هاتون چ کارەن لەو دەزگا گرنگەی بونیادی حوکمرانی هەرێم.
تا ئێستا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەو دو هێزەدا باسکردنی تێر و تەسەل دەربارەی دیدگایان بۆ ناوەرۆکی جدی کێشە سەرەکیەکانی هەرێم و چۆنیەتی چارەکردیان بە دەگمەن بیستراوە، وەک: ئایندەی ناوچە زەوتکراوەکان، ئایندەی کێشەکان لە گەڵ بەغدا، پرسی نەتەوەیی لە بەشەکانی تری کوردستان، چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، پرسەکانی ئاسایش و تێرۆر و تەواجدی هێزە بیانییەکان لە کوردستان، تێرامان بۆ هۆکار و چارەی کێشەکانی موچە و بودجە،خزمەتگوزاریەکان، ئابوری دارماو، کۆرۆنا و چەندین تەوەری گرنگی تر.
لە بری ئەم پرسە هەستیارانە وەک منداڵی لاساری لاکۆڵان و بەزمانێکی زۆر زبری نەشیاو و ناوەرۆکێکی روخێنەر خەریکی شەرە بەرد و دارلاستیک و قۆچانین.
سەردەمی شەرە پەرۆ و زمان و رەنگ نێوان ئەو دو هێزەم لە بیر نەکردوە، بێگومان ئەو سەردەمانە وێرای قێزەوەنی روداوەکان و دەربرینی نەشیاوی ناکۆکیەکانیان، بەڵام ناوەرۆکێکی فکری و حزبی و سیاسی هەبو کە بەشێک بون لە دو ناسنامەی جیاواز، ئەوەی ئێستا بەرێوەدەچێت لە شەری لاکۆڵانیش بێ بەهاترە و ناسنامەش بەم شێوازە پێناسە ناکرێت، دەیانەوێت بەم زمان و نیەتە بچنە بەغدا و ببنە نوێنەری میللەتێک، کە چاوەروانی ئەوەیان لێ ناکرێت، هەزار رەحمەت لە کفن دز.
لەم بەینەدا گۆڕانی داماو کە بەشێکە لە دەسەڵات و کەوتۆتە نێو توێکڵە رەقی ئەم دو هێزەوە لە قسەی بەتاڵ و حەتاڵ و سواو زیاتری لێ نابیسترێت: ئێمە هێزێکی سەربەخۆین، گەندەڵیمان نەکردوە، لەسەر رێبازی چاکسازی بەردەوامین، بەم جۆرە قسانە گوایە پشتێنیان خاو کردۆتەوە و چاوەروانن، بۆ چرکەیەشیش بوێری ئەوەیان نیە بە نوزەیەک لە سوچێکی بنی هەمانەکە بدەن.
ئەمە کۆتای ئەم چیرۆکە نیە؟ پرسیارەکە ئەوەیە پارتی و یەکێتی خاوەنی ئەزمونێکی دەوڵەمەندی دور درێژن لە هەڵمەتی هەڵبژاردان، ساختەکاری، هەڵخەڵەتاندن و ... تاد، پرسیارەکە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا بە کاملی هۆشیاریەوە بۆ وادەکەن، بۆ بەو شێوازە نەشیاوە کەوتونەتە گیانی یەکتر؟
ئایا ئەمە مەبەستی هاوبەشی لە پشتەوەیە؟ یاخود شەری منداڵانی کوچە و قۆچانیە؟
ئێستا زوە وەڵامی دروستی ئەو پرسیارە بدرێتەوە با چاوەروان بین تا بزانین دوای هەڵبژاردنەکان وەک جاران: برامان برایی و کیسەمان جیایی یاخود کوردبونمان یەک کوردبون و کیسەشمان بۆ کوردە، پێرەو دەکەن.

عەرەب وتەنی: الابکم یفهم من الاشارة
کورد وتەنی: ئەو کەسە کەسە کە ئەلفێکی بەسە

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
خانه‌واده‌كه‌ی: هاوخه‌می به‌رفراوانی خه‌ڵك بۆ كۆچی مام عوسمان نیشانی دا كه‌ كه‌یسی سه‌رده‌شت هه‌ر به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌
مەلا بەختیار: خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس‌و گەندەڵەکانی دوای راپەڕین مافی شانازیکردنیان بەسلێمانیەوە نیە
ڕوونکردنەوەیەک لە دانە غاز لەبارەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ
"قاچیان دەشکێنین": تورکیاو ئێران لەترس‌و دڵەڕاوکێدان بەهۆی هەنگاوێکی ترەمپەوە
رۆیتەرز: تره‌مپ به‌ راوێژكاره‌كانی وتوه‌، ئێران گێچه‌ڵ نه‌كات هێرشی سه‌ربازی ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه‌
قەحتان ونداوی، کاندیدی بەرەی تورکمانی بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
دادگای فیدراڵی دۆسیەی موڵکە حکومییەکانی لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی کردەوە
یەکێتیی ئەوروپا مەترسی نوێی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات
گرژییەکانی سوریا قووڵتر دەبنەوە؛ گروپێکی نزیک لە ئێران هەڕەشەی تیرۆرکردن لە فەرماندەکانی دیمەشق دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×