دادگای حوسێنیە = محکمة اڵثورة

چیا عەباس
  2024-02-24   

قورسە دەستەواژەی ئۆپزسیۆن وەک چەمکێکی سیاسی فەرمی لە هەرێم بەکار بهێنرێت،  لە واقعدا ئۆپزسێۆنێکی لاواز  بە فەرمی لە پەرڵەمانی کوردستان بونێکی هەیە، دەرەوەی ئەوەش چەندین گروپ و ئاراستەی نارازی لە دەسەڵات ساڵانێکە هەوڵ دەدەن تۆرێکی ئۆپزسیۆن دروست بکەن بەڵام تا ئەم چرکەیەش سەرکەوتو نەبون، چونکە زۆربەیان لە واقعدا خەسڵەتەکانی ئۆپزسیۆنیان لەدەست داوە.
دادگای فیدراڵی، پێشتر و ئێستاش بە حوسێنیەکی سیاسی ناوزەدم کردوە و دەیکەم، ئەم دادگایە شێوازی محکـة الثورة کەی سەدامە کە بەشێکی زۆری تیری کەوانەکانی بە دوا بریارەکانیشی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی لەناوبردنی ئەم کیانە کوردیەیە، سەیرە تاوانبار وەک فریادرەسی قوربانیەکان خۆی عەرز دەکات، گەر وا بەردەوام بێت وەک نەریتێکی کۆنیان فرمێسکەکانی تمساحێشمان بۆ دەرێژێت. هەرچەندە بەشێک لە بریارەکان خاڵی خوازیاریان لە خۆ گرتوە، لەوە زۆر گرنگتر نیەتە سیاسیەکانی پشتیانە.
تێدەگەم بەشێک لە هەوادارانی دەسەڵاتی شۆڤینیزمی مەزهەبی بەغدا لە هەرێمی کوردستان بەم بریارانە تەزویەکی ئومێد بە جەستەیەندا تەوژم دەکات، وەک ئەوەی هەنگوینیان لە داری کلۆردا دۆزیبیتەوە و سەرقاڵی گەرمکردنی شاییەکەی بناوێڵەن، ئەم تەوژمە لەلایەک ئاکامی سیاسەتە هەڵە و خۆپەرستەکانی دەسەڵاتی هەرێمە کە بە زەبری چەک و پارە و ستەم هیچ دەرفەت و بوارێکیان بۆ سەرهەڵدانی ئۆپزسیۆنێکی دروست و واقعی لە هەرێمی کوردستان نەهێشتۆتەوە، لەلاکەی تریشەوە پێشوازیکردن لە بریارەکان وەک عەرەب وتەنی " الغریق یتشبث بالحشیش" ئاوێنەی هەڵوێست و بۆچون و نیەتی ئەو تاقمانەی بەناو ئۆپزسیۆنن لە کوردستان چۆن پێگەیان بەهێزتر بکەن.
لاوازکردنی حکومەتی هەرێم بەدەستی دەسەڵاتێکی شۆڤینزم لە بەغدا و بە هاندان و هاریکاری کورد بۆ مەبەستی جیاواز، سەرەرای رەوایەتی چەندین هۆکار و زەمینە کارێکی کوشندەیە، لە دوا مەتافدا هەمو کورد باجێکی گەورە دەدات. ئەو جۆرە تاقم و کوردانە هیچیان کەمتر نیە لە پاشکۆیەکی سیاسی کە دەسەڵاتی بەغدا ختوکەیان دەدات و لەبەرامبەریشدا ئامادە نیە هیچ زەماناتێکیان پێبدات.
گەر دەسەڵاتی بەغدا ئەوەندە خەمخۆری کوردە بۆچی کاری جدی ناکات بۆ سزادانی دەیان باندی میلیشیا و مرۆڤکوژی سەر بەخۆیان کە بەردەوام جۆرەها هێرشی چەکداری دەکەنە سەر شار و شارۆچکەکانی کوردستان و نیوەی خاکی باشوریان داگیرکردوە و ژیان و گوزەرانی خەڵکیان هەراسان کردوە.
گەر پەرڵەمانی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی دەسەڵاتدار لە کوردستان نیەتی جدیان هەیە بۆ وەستاندنی ئەم هێرش و پەلامار و بریارە حوسێنیانە بوێریان هەبێت و لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێنەوە.
کورد دەیان ساڵە راهاتوە، وێرای زوڵم و ستەم و وێرانکردنی کوردستان لەلایەن بەغداوە، سەربەرز بۆ خۆی لە زێدی باو و باپیرانی بژیت و کەسیش لە برسیدا نەمردوە.
هەنگاو و بریارێک مرۆڤی خۆی دەوێت!


 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمریکا بێپەنامان دەهێڵێتەوە و قەوارەی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
عەجاج لەسەر دۆسییەی فەیلییەکان دادگایی دەکرێت
تره‌مپ: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ین
بن گڤیر: ناتانیاهۆ وەڵامی پەیوەندییەکانم ناداتەوە و کەسانی دەوروبەری هەوڵی دوورخستنەوەم دەدەن
میدیاکانی ئێران عەلی زەیدی بە "جێبەجێکاری فەرمانەکانی ئەمریکا" تۆمەتبار دەکەن
باقرخان: یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێكی پیرۆزه‌و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش پێكبهێنرێت
گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن و پێشبینی یەکەمین شەپۆلی بارانبارین دەکرێت
مه‌سعود بارزانی: پێشتر ئه‌مریكییه‌كان كشانه‌وه‌ و داعش هات، ئێستاش له‌ هه‌مان سیناریۆ ده‌ترسم
دژه‌تیرۆری عێراق: له‌ پردێ دو داعش كوژران كه‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبو
میدیای ئێران: گه‌شته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی ته‌نیا بۆ پێنج وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×