لەعنەت لە زۆڵە کوردەکان

چیا عەباس
  2026-01-19   

پێشەکی بە کورتی باسی مێژوی احمد شەرع و بنەماڵەکەی دەکەم.
لە وتارەبەناوبانگەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گۆلدا مایەر-١٩٧١ دەڵێت: رۆژێک دادێت عەرەب واقیان ور دەبێ لەوەی کە رۆڵەیەکی ئیسرائیڵ گەیشتون بەو ئاستەی عەرەب بەدەستی خۆیان ئیسرائیڵیەک بکەن بە حوکمرانی خۆیان.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە ٢٥-٥-٢٠٢٥ هەواڵێک بڵاودەکاتەوە کە سەرۆکایەتی سوریا بەڵگە و کەلوپەلە تایبەتەکانی سیخوری دیاری موساد، ئیلی کۆهینی، رادەستی تەل ئەبیب دەکات. بەرپرسێک و راوێژکارێکی ئەمنی سەرۆکایەتی سوریا کە ئەندامی وتوبێژە نهێنیەکانی نێوان سوریا و ئیسرائیڵ بوە بە رۆیتەرزی راگەیاندوە ئەم هەنگاوەی شەرع نیازێک بوە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی دۆناڵد ترامپ. رۆیتەرز و کەناڵی جەزیرە رایان گەیاندوە کە نوسینگەی ناتانیاهۆ ٢٥٠٠ بەڵگە و وێنە و کەلوپەلە کەسیەکانی ئیلی کۆهینی لە سوریاوە پێگەیشتوە.
ناتانیاهۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا و بەبەرچاوی میدیاکانەوە ئەم هەواڵەی بە بۆ خانەوادەی ئیلی کۆهین باپیری یوسف شائول، احمد شەرع پشتراستکرد.
بۆ ئەو سیاسی و موسڵمانە بەکرێگیراوانەی کزە ئومێدێکیشی هەبێت لەسەر درۆ و دەلەسە و بەڵێنە پوچەڵەکانی کوردکوژێکی وەک ئەحمەدی شەرع ( ناوی ئەسڵێ یوسف شائۆل کۆهین)، دۆکیۆمێنتێک باس دەکات لەوەی کە باپیری سیخورێکی عەیار ٢٤ ی ئیسرائیڵ بوە
لەگەڵ روداوەکانی دو گەرەکی مەقسود و ئەشرەفیە تەوژمێکی رەسەنی نەتەوەیی کورد دژ بە وەحشگەرایی باندە تێرۆریست و بەکرێگیراوەکانی ئەحمەد شەرع و رۆڵی باندە سیاسی و ئیسلامیە زۆڵەکانی کورد لە سەرجەم دنیا بەرپابو.
لە ئاکامەکانی ئەم پلانگیرەدا دەرکەوت چەندین کەسایەتی سیاسی لە ناوچەکە و دەرەوەشی و موسڵمانە درۆزن و بەکرێگیراو وساختەچیەکانی کورد جاشێکی موتیع بون لەو پلانە جەهەنەمیە.
تێرۆریستێکی وەک احمدی شەرع ناخی تەنراوە بە رق و کینە دژ بە کورد، جەلادێکی ئیسلامی توندرەو ولای کورد زۆر باش ناسراوە. پێویستیشە لێرەدا جەخت بکەم لەسەر چەند بەکرێگیراوێکی زۆڵە کورد کە لە سایەی پێگە و دەسەڵاتی ئاینی و عەمالەتیان کە بەشە ئیسلامیە تێرۆریست و خوێنرێژ و فاشیست پێیانی بەخشیون جارێکی تر خۆیان لە قەرەی پرسی رەسەنی کوردایەتی نەدەن، چونکە ئەوان لە بنەرەتدا خائین و بەکرێگێراون بۆ پوچەڵکردنەوەی پرسی کوردایەتی تا هزری تێرۆریستی ئیسلامی و وەحشگەرایی بسەپێنن. دەبێت کورد لە جیهاندا تف و لەعنەتیان لێبکەن و رۆڵە نەبەرد و ئەمەکەکان لە کوردستانیش مۆڵەتی دەمدرێژی و زیادە رۆێیان پێنەدەن. چونکە بزافی رەسەنی کوردایەتی لە دو رێانێکی نێوان هەڵساندنەوە و دامرکردنەوەیەدایە 
با بێینە سەر لایەنی سیاسی لە باشوری کوردستانیش، سیاسیە بەرپرسەکانی ئەم بەشەی کوردستان وەک پیشەی هەمیشەییان لە پرسە هەستیارە نەتەوەییەکان کاردەکەن نە شیش بسوتێت و نە کەباب، بەباڵای دوژمن و هاونەتەوەشدا هەڵدەدەن، چونکە سەروەری و سەربەخۆیی سیاسان ئەوەندە کاڵبونەتەوە مەحاڵە جورئەت بکەن سنورەکانی بۆیان دیاریکراون ببەزێنن.
چیتان بۆ باس بکەم: کارەساتی ٣١ ئۆگۆست، کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەر، کارەساتی سازان، کارەساتی سەربۆخۆیی ئابوری و ئاکەمەکانی، کارەساتەکانی گەندەڵی و قۆرخکاری و پێشێڵکردنی یاسا و رێسا و ئازادی. ئەمجۆرە سیاسەتمەدارانە بۆ کوردکوژێکی وەک شەرعی سوریا و فاشیستی وەک ئەردۆگان بەردەوام ئامادەن چاوبازیان لەگەڵ بکەن، هەر پەیام و هەڵوێست وپاساوێکیان هەبێت لە سایەی پێگەی لاواز و نائارامی کورد لە جیۆپۆڵیتیکی ناوچەکە دەهێنێت باس و شێکردنەوەیان بۆ بکرێت، بەڵام کاتێک سنورە نەتەوەییەکان ببەزێنن دەبێت واقعی رەچەڵەکیان وەک خۆی باس بکرێت. واقع زۆر گرنگتر و کاریگەرترە لە  دروشم و قسەی سواو، ئەوەشی گوێ بگرێت بێگومان زیاتر دەزانێت.
ئەحمەد شەرعیک کە لە شەجەرەی بنەماڵەکەیە لە مێژویدا زۆر راستی سەیر و سەمەرە دەبینرێت، وەک سیخوری، توندرەوی، تێرۆریزم، دژایەتی کورد و پێکهاتەکانی تری سوریا و تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتی، دەبێت چی لەم هەریسەیەی خیانەت و تێرۆریزم و عەمالەت چاوەروان بکرێت؟ واقعی ئەمرۆی نەتەوەی عەرەب و ئیسلامی تێرۆریزم پاش سەدان ساڵ وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان پێدەڵێن.

مەحوی شاعری بڵندی کورد دەڵێت:

لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاە وهەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستی بکات ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!

کورد وتەنی ئەو کەسە کەسە ئەلفێکی بەسە.
چاوەروانین، رۆژان رۆژی تری لە دواوەیە

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمریکا بێپەنامان دەهێڵێتەوە و قەوارەی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
عەجاج لەسەر دۆسییەی فەیلییەکان دادگایی دەکرێت
تره‌مپ: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دانوستانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ین
بن گڤیر: ناتانیاهۆ وەڵامی پەیوەندییەکانم ناداتەوە و کەسانی دەوروبەری هەوڵی دوورخستنەوەم دەدەن
میدیاکانی ئێران عەلی زەیدی بە "جێبەجێکاری فەرمانەکانی ئەمریکا" تۆمەتبار دەکەن
باقرخان: یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێكی پیرۆزه‌و پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمیش پێكبهێنرێت
گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن و پێشبینی یەکەمین شەپۆلی بارانبارین دەکرێت
مه‌سعود بارزانی: پێشتر ئه‌مریكییه‌كان كشانه‌وه‌ و داعش هات، ئێستاش له‌ هه‌مان سیناریۆ ده‌ترسم
دژه‌تیرۆری عێراق: له‌ پردێ دو داعش كوژران كه‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبو
میدیای ئێران: گه‌شته‌ ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی ته‌نیا بۆ پێنج وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×