دکتۆرا لە دبلۆماسیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی
کاتێک لە میدیا ئینگلیزییەکان، مژاری گۆڕینی ناوی (گەروی هورمز) بۆ گەروی [ترەمپ] باس دەکرێت، ئەزانن واتە چی!؟
لە ڕوی سیاسیی-ستراتیژییەوە بەمانای ئەوە دێت، کە: ئەمریکا پلانی گرتنی گەروی هورمزی [بۆ هەمیشە] هەیە.
لەم ڕوەوە، شاهیدن لە بابەتەکانی پێشوم دا، بەتایبەت بابەتی هەفتەی ڕابردو: "ئەگەرەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دورگەی خارگ!"، شیمکردەوەو تێفکرینم ئەوەبو: گرتنی خارگ کە بەشێکی هەرە ستراتیژییە لە جیۆپۆلەتیکی هورمز بەگشتیی، بەمانای؛ پشت شکانی شاڕەگی ئابوری ئێران و چین دەگەیەنێت. پێویستە لە ئەگەری گرتنی دورگەکانی ئێران و گەروی هورمز دا؛ خێرا هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان هەنگاوی کردەیی ڕزگاریی ئەنجام بدەن. چونکە ئەگەرێک ئەوەیە: پاش گرتنی هورمز لەلایەن ئەمریکا-ئیسرائیلەوە؛ ئیتر ئێران تەسلیم ببێت، ئەگەر ئەمریکا قبوڵی بکات!
واتە: هەر ئەوەی ئەمریکا هێزی زەمینی بۆ گرتنی قەبارەی هەمو ئێران نەهێناوە. دەکرێ تاکتیکی بۆ ئەم قۆناغە تەنیا گەروی هورمز بێ، هەتا قۆناغ بە قۆناغ ستراتیژەکەی دەپێکێ کە ڕوخانی ڕژێمەکەیە.
ئەڵبەتە لە بابەتەکانی پێشو شیمکردەوە، کە: "لە کۆبونەوەیەکی نێوان سیناتۆرە کۆمارییەکان و ترەمپ دا، داوایان لە ترەمپ کردوە کە دورگەکە داگیربکات و. دەستەواژەی؛ Die on the vine یان بۆ بەکارهێناوە.
ئەو دەستەواژەیە لە ئینگلیزی دا چەند مانایەکی هەیە، بەتایبەت بۆ پێگەیشتنێکی زیاد لە پێویست کە ئیتر پێویست بە لێکردنەوە بکات. هەروەها، بۆ بڕینی سەرچاوەی ژیانی بەرانبەریش بەکاردێت کە دەبێتەهۆی لاوازبون و لەناوچونیی، بەو ئەنجامەی کە هەرگیز بەرانبەر نەتوانێت بگاتە پێگەیشتویی و کامڵبونی تەواو. واتە: مەبەست لە بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە؛ قۆناغی لەناوبردنی شاڕەگی ژیانی بەرانبەرە، بەرەو سیسبون و، لەناوچون".
کەوایە، ئەمە یەکێکە لە ئەگەرە لۆژیکییەکان، کە هەم لەگەڵ بۆچونی ترەمپ کە ماتریاڵیستە یەکدەگرێتەوە. هەمیش بۆ ستراتیژە جیهانگیرەکەی ئەمریکا لە گەمارۆدانی چین-ئێران-پرۆکسییەکانیان، گرنگترینە.
لێرەدا پرسیارێکی تریش قوت دەبێتەوە: ئایا ئەمریکا-ئیسرائیل دەیانەوێ بەسەر [گەروی بابلمەندەب]یش دا زاڵ ببن و، زۆربەی شاڕەگەکانی ئابوری-بازرگانیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بخەنەژێر کۆنترۆڵیانەوە! [لەو ئەگەرەدا] بەتەواوی پشتی چین-ئێران-عێراقی شیعیی-حیزبوڵا-حوسییەکان و تەنانەت ئەوروپییەکانیش دەشکێنن.
خوێنەران دەتوانن، بگەڕێنەوە سەر یەکەم بابەتم کە لە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل نوسیم و لە ئاوێنە ماوە، تێیدا بەرپەرچی ئایدیاکانی چاوپێکەوتنەکانی: "عەلی باپیر، موسەنا ئەمین، ئەبوبەکر کاروانیی، باخەوانەکان و ڕۆژهەڵاتییەکانی ڕوداو"م دایەوەو، بە تێفکرینی ستراتیژی شیمکردەوە: "ئیسرائیل دەبێتە زلهێزی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و، مۆساد ئاگاداری هێرشەکەی حەماس بوەو، ڕێدانی مۆساد بە حەماس-ئێران بۆ ئەو هێرشە؛ ئاژەڵ بەسەر لوغم دا بردن بوە! داڕشتنی ستراتیژی بونە [زلهێزبون] وەهایە؛ لە پێناو زەمینەسازی بۆ ئەوەی ببیە زلهێز؛ دەبێت هەندێ قوربانیی بدەیت و نەترسیت!".
لێرەدا، داوام لە هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان ئەوەیە: بەکردەوە بکەونە جوڵەی ڕزگاریی. چونکە ڕاستە ستراتیژی ئەمریکا-ئیسرائیل بریتییە لە: "ڕوخاندنی ئەم ڕژێمەی ئێران".
بەڵام تاکتیکی ئەم قۆناغەیان [دەشێ!!] زیاتر بۆ گرتنی هورمز-بەندەر عەباس بێ، ئەگەر ئێران تا ئەو کاتە تەسلیم نەبێ!
پرسیار ئەوەیە: کێ ئەڵێ کاتێک ئەمریکا-ئیسرائیل هورمزیان گرت؛ لەو تەوقیتەدا ئێران تەسلیم نەبێ!؟
بۆیە گرنگترینە؛ لەگەڵ ئەگەری هێرشی زەمینیی ئەمریکا بۆ سەر دورگەکای ئێران، لە هەمان تەوقیت دا هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بەکردەوە ڕزگاریی بخولقێنن. ئەوە هەم خۆیان دەسەلمێنن و دەسەڵاتیان دەکەنە دیفاکتۆ بۆ دانوستان و، هەم ئیلهامدەریش دەبێ کە گەلانی تری ئێران بەکردەوە ڕاپەڕن!
بەپێی دۆکیۆمێنتەرییە ئینگلیزییەکان، ئەو هێزە مارێنزەی کە بەڕێگاوەن؛ ئەمریکا سێ ساڵ لەمەوبەر ڕاهێنانی پێکردون بۆ گرتنی دورگەی خارگ لە دورگەیەکی [هاوشێوە] لە کۆریای باشور.
کەوابێ؛
ئایا ئەمریکا پلانەکەی جێبەجێ دەکات و داگیری دەکات؟
یان؛ ئێران تەسلیم دەبێ؟
یاخود؛ ئەمریکا بە بۆمباران دورگەکە کاول دەکات و شادەماری ئابوری ئێران ئیفلیج دەکات!؟
چۆن و بۆچی هێزەکانی باشور و خۆرهەڵاتی کوردستان وەک پێویست لە ئاست ئەم قۆناغ و هاوکێشەیەدا نین!؟
زۆرجار لە سیاسەت دا [ترس] دەبێتە هۆی ئەوەی ببیە؛ خۆڵەمێش.
تێرمێک هەیە لە سیاسەت دا کە زۆر گرنگە؛ "سازش، سازشی دیکەی بەدوادادێت!".
ئایا هێزەکانی باشور هێندە بەردەوام سازشیان بۆ داگیرکەران کردوە؛ ئەترسن و زەندەقیان چوە!؟ یان ئەوەیە؛ کانە گەوهەرەکانی ئەم دو زۆنە بۆ بلیۆنێربونی تاک بە تاکی دو بنەماڵەکە کافییەو، ستراتیژی ڕزگاریی نیشتیمانیی کوردستانیان نییە!؟
پێویستە هێزەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان؛ خاوەن تاکتیک و ستراتیژبن بۆ ئەم دۆخەی کە خولقاوە!
سیاسەتکردن بەتایبەت لە قۆناغی ڕزگاریخوازیی دا؛ سەرکەشیی دەوێ، ڕەشەکوژکردنی ڕەگەزی داگیرکەری دەوێ و، قوربانیشی دەوێت. ئەگینا هیچ کات دەرفەت ناقۆزیتەوەو، ڕزگاریی ناهێنیتە بەرهەم!
دورگەکانی ئێران، بەتایبەت: "قیشم، هورمز، کیش، لاراک ، خارگ و، ئەبو موسا (کە ئەمەی دواییان ناکۆکی لەسەرە)"، هەر هەمویان گرنگترینن بۆ جیۆپۆلەتیکی ئەوەی پێی دەوترێت: گەروی هورمز لە وێنە گەورەکە دا.
بەمانایەکی تر، بۆ ئەوەی زاڵبیت بەسەر گەروی هورمزدا؛ دەبێت هەمو ئەو دورگانەی کە ئاماژەم پێدا بخەیتەژێر کۆنترۆڵتەوەو، وەک لە بابەتی پێشوش شیمکردەوه، بۆ ئەوەی وێنە گەورەکەی گەروی هورمزیش بەتەواوی کۆنترۆڵ بکەیت؛ دەبێت زاڵبیت بەسەر شاری بەندەر عەباس دا. ئەمە وادەکات؛ پرسی [عەرەبستانی ئێران] بێتەوە ڕۆژەفەوە کە لە زۆر ڕوەوە؛ بە قازانجی پرسی خۆرهەڵاتی کوردستانە!
پرسی خۆرهەڵاتی نیشتیمان؛ دەبێت لوڕستان لەخۆبگرێت. نابێت بیر لەوە بکرێتەوە؛ لوڕەکان خۆیان بە کورد دەزانن یان نا! چونکە لە کاتی جەنگ و "بگرەو بکوژە"دا؛ ئەگەر سەرکردە بیت و خاوەن تاکتیک و ستراتیژ بیت؛ دەستی خۆت دەوەشێنیت و، بۆ هەمیشە ڕزگاری نیشتیمانەکەت دەچەسپێنیت.
بیرمان نەچێت، جوگرافیای خۆرهەڵاتی کوردستان، گەر وەک خواکردییەکەی؛ لوڕستانی کوردەواریی لەخۆبگرێتەوە؛ خاوەن گرنگترین جیۆپۆلەتیکەو، دەشبێته گەورەترین پارچەی کوردستان.
وەک وترا: "لە کاتی جەنگ و "بگرەو بکوژە"دا؛ ئەگەر سەرکردە بیت و خاوەن تاکتیک و ستراتیژ بیت؛ لە قوربانیدان ناترسیت و، دەستی خۆت دەوەشێنیت و، بۆ هەمیشە ڕزگاری نیشتیمانەکەت دەچەسپێنیت!". بەوە دەوترێ؛ قۆزتنەوەی دەرفەت بۆ هەمیشە!