مێژوویه‌کی پڕ له شه‌رمه‌زاریی له خوێنهه‌ڵکێشراو!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-07-12   690
(4)
ئه‌وڕۆ لایه‌نه‌کانی کێبڕکێکه، چ (کوردستان)یی و چ ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌کان گۆڕاو‌ن، ژماره‌یان زیادیکردووه، ئامانجه‌کانیان جیاوازه، سیسته‌می
فه‌رمانڕه‌واییان گۆڕانکاریی به‌سه‌رداهاتووه، هاوپه‌یمانییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی
نێوخۆ و نێوچه‌که و جیهانیش، وه‌ک یه‌ک نین و وه‌ک خۆیان نه‌ماون.
بۆ نموونه: گه‌ر جاران ته‌نیا (پارتی دێمۆکراتی
کوردستان)، چ له باشوور و چ له‌سه‌رتاسه‌ری (کوردستان)، تاکه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار
و بڕیاربه‌ده‌س بووبێ. شۆڕشی کورد له باشووردا، دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (عێراق)
ده‌جه‌نگا، (ئێران) چ به نهێنیی و چ به ئاشکرا، ده‌سی له کاری نێوخۆی شۆڕشه‌که
وه‌ردابوو. واته: شۆڕشه‌که ماوه‌ی (14) ساڵ، له نێوان به‌رداشی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌ی (عێراق) و (ئێران)دا، له بازنه‌یه‌کی بۆشدا ده‌خولایه‌وه، پاشان هه‌ره‌سیهێنا!
ئه‌وا ئه‌وڕۆ، هه‌موو هاوکێشه‌کان، به شێوه‌یه‌کی دیکه گۆڕاو‌ن. له لایه‌که‌وه،
به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،
بیر و باوه‌ڕی ئایینزا و ڕێبازه جیاوازه‌کان، بارودۆخێکی نوێیان، به‌سه‌ر
(کوردستان) و نێوچه‌کەدا سه‌پاندووه. چونکه ململانێکه به پله‌ی یه‌که‌م، له
نێوان (توورکیا) و (ئێران) دایه، (عێراق) و (سووریا)ش، دوو داشی دا‌مه‌ن،
(ئێران) چۆنی بوێ، وایان هه‌ڵده‌سووڕێنێ!
هه‌ڵبه‌ته، کێشه‌ی کورد و ئایینده‌ی (کوردستان)یش، پێوه‌ندییه‌کی
زۆر به‌هێزی، به ئه‌م ململانێ و جه‌نگه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ی، ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌وه هه‌یه. هه‌ر ده‌وڵه‌تێکیش له ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌یه‌وێ، هیزه
ڕامیاریی و چه‌کداره‌که‌ی کورد، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆی و دژی به‌رانبه‌ره‌که‌ی
به‌کاربێنێ، وه‌ک مقاشێ وابێ و پشکۆی گه‌رمی ئاگری پێ بگرێ!
ئاشکرایه، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی (1979)، شۆڕشی گه‌لانی
(ئێران) به‌رپابوو، ڕژێمی شا ڕوخا، هێزه‌کانی ئیسلامی رامیاریی شیعه، ده‌سیان به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا گرت، هه‌ر له ئه‌و کاته‌وه، نه‌خشه‌ی ڕامیاریی و ئایینزایی نێوچه‌که،
به یه‌کجاری گۆڕاوه. به تایبه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی ناسیۆنالیستی شۆڤێنی (به‌عس)
له (عێراق) ڕوخا، هێزه‌کانی شیعه له (عێراق)، ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت، هه‌ر به
ته‌واوی، گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی، له نێوچه‌که‌دا ڕوویدا، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی
(ئێران) و (عێراق)، گه‌ر هێشتا تێکه‌ڵ نه‌بووبن، ئه‌وا زۆر له یه‌کدییه‌وه
نزیکن، چاره‌نووسی ئایینزاکه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، پێکه‌وه به‌سراون. بۆیه سه‌رکرده‌کانی
(ئێران)، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به ئاشکرا، یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی (عێراق) ده‌ده‌ن،
به تایبه‌تی، دژی جه‌نگی هێزه سوونییه‌کانی (داعش)، شانبه‌شانی هێزکانی (عێراق)
و پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگن!
(5)
ئه‌م باره نوێیه‌ی نێوچه‌که و ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌کان له نێوچه‌که‌دا، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاوه‌نخوازی سه‌ریهه‌ڵداوه،
کارێکی زۆر گه‌وره‌ی، له ڕه‌وشی ڕامیاریی و نه‌ته‌وه‌یی، باشوور به تایبه‌تی و
سه‌رتاسه‌ری (کوردستان) به گشتیی کردووه. چونکه هه‌موو پارته‌کان، له نێوان هه‌ر
دوو ده‌وڵه‌تی (توورکیا) و (ئێران)دا دابه‌شبوون. بۆ نموونه: (پککە، یەکێتی،
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بزووتنەوەی ئیسلامیی و کۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان)، پتر له
به‌ره‌ی (ئێران) و (پارتیی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی)ش، له به‌ره‌ی (توورکیا)وه
نزیکن. ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ش، چ (ئێران) و (توورکیا)، چ هه‌موو پارته‌کانی
(کوردستان)، له زۆر شتی گرنگدا، له یه‌کدی جیاوازن، دید و بۆچوونه‌کانیان، به‌رژه‌وه‌ندیی
پارته‌کانیان، فاکته‌ری جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، ناکۆکیی و پێشبڕکێ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات
و پاره، ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێسته له نێوچه‌که‌دا، به‌رۆکی کوردی گرتووه، زۆر مه‌رجیان
به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ناچاریانده‌که‌ن، نه‌خشه و پلان و پیلانه‌کانی، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
جیبه‌جێکه‌ن.
شاراوه‌ش نییه، نوێنه‌ره‌کانی (ئێران)، به ئاشکرا
هاتوچۆده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ی سه‌ر به خۆیانن کۆده‌بنه‌وه، ڕێنماییانده‌که‌ن
و بۆچوونه‌کانی خۆیانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ده‌س له کاروباری نێوخۆی هێزه‌کانی
باشووری (کوردستان) و ده‌سه‌ڵاتی میریی هه‌رێم وه‌رده‌ده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له هیچ که‌س
و لایه‌نێ سڵبکه‌نه‌وه. له به‌رانبه‌ریشدا، (پارتیی) و (یه‌کگرتوو)، باشترین
پێوه‌ندییان، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داگیرکەری (توورکیا) و (AKP)دا هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندییه ڕامیاریی، ئابووریی و ئایینزاییه‌کانیان،
به توندیی پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێ.
له‌به‌رئه‌وه، ئه‌و ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کییه، ئه‌و
خۆپیشاندان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه، ئه‌و په‌لاماردان و توندوتیژییه‌ی ئه‌وڕۆ، له
باشووری وڵات ده‌بینرێ، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (توورکیا) و (ئێران) ئاگادارن و ئاشه‌که‌ش،
له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێ، به تایبه‌تی (ئێران) مه‌رجه‌کانی خۆی، به‌سه‌ر
لایه‌نه کوردییه‌کانی باشووردا سه‌پاندووه، ده‌سێکی باڵای، له ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کی،
نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا هه‌یه، چونکه پێوه‌ندیی (پارتیی) له‌گه‌ڵ (ئێران)،
وه‌ک جاران نییه و شێواوه. له‌به‌رئه‌وه ئێرانییەکان، به هه‌موو شێوه‌یه هه‌وڵده‌دەن،
ئه‌و هیزانه له یه‌کدی بترازێنن و له یه‌کدیان دوورخەنە‌وه، چونکه له لایه‌که‌وه،
یه‌کێتیی ڕیزه‌کانی کورد، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا نییه. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،
نه‌ک هه‌ر دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردین، به‌ڵکوو هه‌وڵێکی زۆریش ده‌دەن،
چ ڕیزه‌کانی کورد و چ ده‌سه‌ڵاتی میریی هه‌رێمیش دووله‌تکەن، سیسته‌می دوو فه‌رمانڕه‌وایی
(سوله‌یمانیی) و (هه‌ولێر)، له باشووردا زیندووکەنه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ستراتیج و
ئامانجی (توورکیا)ش، زۆر له ئه‌م ستراتیج و ئامانجه‌ی (ئێران)ه‌وه دوور نییه،
چونکه ئه‌ویش هه‌رگیز نایه‌وێ، کورد یه‌کگرتووبێ و (کوردستان)ێکی سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێ،
ئه‌وه‌شیان نه‌شاردووه‌ته‌وه و چه‌ندین جار، سه‌رکرده‌کانیان دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردیی، له هه‌ر به‌شێکی (کوردستان)دا بێ، دید و بۆچوونی تایبەتی خۆیان ده‌ربڕیوه
و تا سه‌ر ئێسک دژن!
(6) و کۆتایی
به‌ڵام ئه‌وڕۆ، به ته‌واوی ڕه‌وشی نێوچه‌که گۆڕاوه، به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابووریی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان و کۆمپانیاکانی نه‌وت له جیهاندا، ڕۆڵێکی
گرنگ ده‌بینێ. بۆ نموونه: ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، نه‌وته‌که‌ی له ڕێی (توورکیا)وه
بۆ ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ده‌کا، ده‌سکه‌وتێکی ئابووریی باشی، بۆ توورکەکان هه‌یه. به‌ڵام
(ئێران)، جگه له نه‌وتی قاچاغ، به ته‌نکه‌ر ده‌ڕوا، له ئه‌و ده‌سکه‌وته بێبه‌شکراوه.
جه‌نگی (داعش) دژی کورد و شیعه، پێوه‌ندیی (توورکیا) له‌گه‌ڵ (داعش)دا، هێنده‌ی
دیکه، کێشه و گرفته‌کانی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته و هه‌رێمی (کوردستان)ی ئاڵۆز
و قووڵترکردووه‌ته‌وه.
جگه له ئه‌وه‌ی، هه‌ردوو به‌ره‌ی (ئه‌مێریکا) و
(رووسیا)ش، هێنده‌ی دیکه، گۆمی ناکۆکییه‌کانی هه‌موو لایه‌نه‌کانیان شڵەقاندووە،
هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که و زلهێزه‌کانی جیهانیش، له نێوان ئه‌و دوو
مێرده‌زمه گه‌وره‌یه‌ی گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌که‌دا دابه‌شبوون. (رووسیا) هاوپه‌یمانییه‌کی
گرنگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی (چین، کۆریای باکوور، کوبا، ئێران، سووریا)دا هه‌یه.
جگه له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ندامی (ناتۆ)، له‌گه‌ڵ (ئه‌مێریکا)دا
یه‌ک به‌ره‌یان هه‌یه، ده‌وڵه‌ته به‌کرێگیراو و کۆنه‌په‌رسته‌کانی نێوچه‌که‌ش
(توورکیا، سعوودیه، قه‌ته‌ر ...)، به ته‌واوی، کلکیان له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵکردووه. به‌ڵام
(عێراق)، وه‌ک که‌ری نێوجۆگه‌که‌ی لێهاتووه، له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه‌دا ده‌خولێته‌وه!
پارته‌کانی باشووری (کوردستان)یش، نه‌ک هه‌ر هیچ جۆره
نه‌خشه و پلانێکیان، بۆ ئێسته و داهاتووی (کوردستان) نییه، به‌ڵکوو له‌نێو
خۆشیاندا، ڕێک و ته‌با نین، زیاتر گوێ له ئاغاکانیان ده‌گرن، به‌رژه‌وه‌ندیی
باڵای نه‌ته‌وه‌یی، ئاسایشی نیشتمانیی، ئایینده‌ی (کوردستان)، ئه‌م ئه‌زموونه نوێ
و گرنگه‌ش، هه‌مووی به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی پارتایه‌تی ده‌که‌ن. چونکه
به‌سته‌ڵه‌کی ته‌می کۆنه‌قین، دڵڕه‌شی، که‌له‌ڕه‌قیی و په‌ڕگیری، به‌ری چاوی
گرتوون، تاڵی ڕه‌ش و سپی لێک جیاناکه‌نه‌وه، داگیرکه‌ری بیانیی به دۆست و براکانی
خۆشیان به دوژمن ده‌زانن! به بیانووی بێ مووچه‌یی و پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه،
هه‌را و ئاژاوه‌یه‌کی نێوخۆیان ئه‌فراندووه، زۆر به ئاشکراش، شوێنپه‌نجه‌ی
(ئێران)ی پێوه دیاره،
(ئێران) بۆ‌ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له باشووردا، به ته‌واوی
بچه‌سپێنێ، وه‌ک جاران سه‌ر به (پارتیی) نه‌ویکا و گوێ له فه‌رمانه‌کانی بگرێ،
ملی ڕێی (به‌غدا) بگرێته‌وه‌به‌ر و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌کاندا ڕێککه‌ون، تا ئه‌و
مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی (عێراق) هه‌یه، نه‌مێنێ!
به کوردیی و به کورتی، ئه‌و ناکۆکیی و ململانییه‌ی، ئه‌وڕۆ
له نێوان پارته‌کانی باشووردا هه‌یه، هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیی و
ململانێیه‌یه، که له نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (توورکیا)ی سووننه و (ئێران)ی
شیعه‌دا هه‌یه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و جه‌نگه سارد و گه‌رمه‌یه، که پتر له (500)
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریای توورکه (عوسمانیی) و فارسه (سه‌فه‌ویی)ه‌کاندا
بووه، ته‌نیا و ته‌نیاش، هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد، زیانی لێ ده‌بینێ، گه‌ر سه‌رکرده‌ی
هێز و پارته‌کان، بیرێ له ڕه‌وشی ئێسته‌ی (کوردستان) و نێوچه‌که و جیهان نه‌که‌نه‌وه،
هه‌موو ناکۆکیی و بۆچوونه جیاوازه‌کانی خۆیان وه‌لانه‌نین، به یه‌ک ده‌نگ و به
یه‌ک ڕه‌نگ، هه‌م به‌ڕەنگاری هه‌موو پێشهات و ڕووداوه خراپه‌کان ببنه‌وه، هه‌م هه‌وڵیش
بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانه‌که‌مان بده‌ن. ئه‌گینا گه‌ر وا نه‌بێ، ته‌ڕ و
وشکی وڵاته‌کەمان پێکه‌وه ده‌سووتێنن، هه‌موو شتێکمان له‌کیسده‌چێ، ئەم دەسەڵاتەش
وەک یاری دۆمینە هەرەسدێنێ، مێژووش نه‌فه‌رت له هه‌مووان ده‌کا!
بەڵام وا دیارە، سەرکردایەتی پارتەکانی (کوردستان)، گوێ
لە کەس ناگرن، بۆیە هەمان ئاژاوە و گێرەشێوێنیی بەردەوامە. هەڵبەتە، تا
سەرکردایەتی ئەم پارتانەش، لەسەر ئەم ڕێبازە هەڵە تاوانکارانە و ناپاکانەیە
بەردەوامبن، ئەزموونی ئەم جارەشمان، ئاییندەیەکی گەش و ڕوووناکی نابێ، چونکە تا
کورد بە ئەو شێوەیە هەڵسوکەوتبکا، ئەوا چارەنووسی ئەم ئەزموونەش، لە چارەنووسی
کۆماری (مهاباد) باشتر نابێ!
2021. 7. 13