ڕەچەڵەک و ڕەوشتی توورک بناسە

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2021-11-26     1317

بەشی یەکەم
ئاشکرایە، هەموو جوگرافیای ئێستەی (توورکیا)، پێش (700) ساڵ لەمەوبەر، چۆن بووە و ئێستەش چۆن گۆڕاوە. لە ڕاستیدا، ئەو وڵاتە خاکی ڕەسەنی دانیشتووە ڕەسەنەکانی (گرێک، سریان – ئاشوور، کورد، ئەرمەن ...) بووە. تەنانەت (500) ساڵیش، شاری (قوستەنتینییە) پایتەختی دەوڵەتی (بێزەنتی گرێکی) بوو، ئیمپراتۆر (قوستەنتین)، ساڵی (333ز.) دایمەزراندووە و پایتەختی ئیمپراتۆریای (ڕۆمانیی خۆرهەڵات) بووە، تا ساڵی (1435)، توورکەکان داگیریانکردووە.
بە شێوەیەکی گشتیی، نزیکەی (1200) ساڵ، (قوستەنتینییە) پایتەختی ڕۆشنبیریی گرێکییەکان بوو. لە خۆراواوە، بە ڕووی تیرە دڕندەکانی باکووری (ئەورووپا)، لە خۆرهەڵاتیشەوە، دژی تیرەکانی تۆرانییە توورکەکان، وەک قەڵایەکی شارستانیی قایم وابوو.
(توورکیا)ی ئێستە، وەک زۆربەی میرنشین و دەوڵەتە ناشارستانییەکان، بە زەبری شمشێر دامەزراوە. بە هەموو ڕێگە توورکییە جیاوازەکانیان، ئەو گەلانەیان لەنێوبردووە. تا ئەم نزیکانەش، تێڵاتێبڕين (ئەلخازوق) درووشمیان بوو. لە کۆی گشتیی (36) سوڵتانی توورکی عوسمانی، تەنیا هەر (3) سوڵتانیان، بە شێوەیەکی سرووشتیی مردوون. ئەوانی دیکە هەموویان کوژراون، خنکێنراون یا سووتێنراون.
شێوازی کارکردن و ڕەوشتی عوسمانییەکان بە شێوەیە بوو، هەر سوڵتانێ لەسەر کوورسی دەسەڵات دانیشتایە، دوای ئەوەی چاوی برا و ئامۆزاکانی خۆیان دەردەهێنا، هەموویان دەخکاندن، بۆئەوەی لەسەر کوورسی دەسەڵات، بەربەرەکانی سوڵتان نەکەن. تەنانەت یەک سوڵتانی عوسمانیش، لە ئەم دەستوورە لای نەداوە!
بێگومان زۆربەی براکانیشیان، هەموویان برای دایک و باوکییش نەبوون. واتە لە چەن دایکێکی جیاواز بوون. چونکە هەر سوڵتانێکی عوسمانیی، (4) ژنی هێناوە و بە سەدان کەنیزەکیشی هەبووە. شەوەکانی خۆی لە نێوان ئەو ژمارە زۆرەی ژن و کەنیزەکانیدا دابەشکردووە. لەبەرئەوە هەر ئافرەتێ، ماوەیەکی کورت نەبێ، نۆرەی نەهاتووە، تا سوڵتان لەگەڵی بنوێ، بۆیە هەموویان فریای ئەوە نەکەوتوون، سکیان پڕبێ و مناڵیان ببێ!
هەڵبەتە هەموو ژنەکانیش، لەگەڵ یەکدی لە ململانێدا بوون و بەربەرەکانی یەکدیان کردووە، تا دوای باوکیان، کوڕەکانیان لەسەر کوورسی سوڵتان دانیشن. لەبەرئەوە هەمیشە دژی یەکدی بوون و هەر خەریکی ئەوە بوون، داو بۆ یەکدی بنێنەوە و چاڵ بۆ یەکدی هەڵکەنن.*
لەشکری ئینکیشاری
ئەم لەشکرە، لەشکری جەنگاوەرە کێویلە و دڕندەکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی بوو، بە تەواویی، هەمان شێوەی لەشکری کەنیزەکی عوسمانی، لە شوينى تايبەتیى ژنانى مير و سوڵتان (ئەلحرملک) بووە. واتە: لە گوندەکانی فەلەکانی دەوڵەتە نزیک و دراوسێکانیان، وەک (رووسیا، قۆقاز، خۆرهەڵاتی ئەورووپا)، پەلاماری گوندی فەلەکانیان داوە، هەموو گوندەکانیان سووتاندووە، بە تەواویی تێکیانداوە و ڕوخاندوویانن، ئافرەتەکانیان فڕاندووە، هەموو دانیشتووانەکانیشیان لەنیوبردووە. تەنیا هەر کوڕ و کچە چکۆلەکانیان نەکوشتووە و فڕاندوویانن. پاشان ئەو مناڵانەیان لە هۆردووگەیەکی تایبەتدا پەروەردەکردووە. مناڵەکانیش جگە لە دەوڵەتی عوسمانی، بە هیچ شێوەیە نەیانزانیوە، دایک و باوک چییە. چونکە وایان فێرکردوون، دایک و باوکیان دەوڵەتی عوسمانییە!
لە ئەو هۆردووگە تایبەتانەدا، مناڵەکان ناو و ڕەچەڵەک و مرۆڤایەتی خۆیان بیرچووەتەوە. وەک لەشکرێکی جەنگاوەری مرۆکوژی دڕندەیان لێهاتووە، لە لەشکری (ئەلزومبی) دەچوون و بە (ئینکشاری) ناسرابوون. بەڵام کچە چکۆلەکان، ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان (5-6) ساڵاندا بووە، لە چەن ژوورێکی تایبەت و لەنێو شوينى تايبه تى ژنانى مير و سوڵتانەکاندا، بە شێوەیەکی تایبەتی پەروەردەدەکران، بۆ ڕابواردن و جووتبوون ڕادەهێنران، دڵی سوڵتان و کوڕە زۆرەکانیان، پێ ڕاودەکردن. کۆمەڵێ ئافرەتی سۆزانیی پسپۆڕیش، سەرپەرشتییانکردوون، ناویان (قەهرەمانات) بووە. کوڕی خەسینراویش هەبوون، لەگەڵ کەنیزەکەکاندا هەڵسوکەوتیاندەکرد، پێیان دەگوتن: (ئاغات). **


بەشی دووەم
سوڵتان و جێنشینەکانی عوسمانی
ئیمپراتۆریای عوسمانی، ساڵی (1229) دامەزراوە و ساڵی (1922) کۆتاییهاتووە. واتە (693) ساڵ بەردەوامبووە. لە ڕاستیدا، سەرەتا کۆمەڵێ تیرە و هۆزی وەک (مەگۆل، تاتار، توورک، غوز) و دەیان هۆزی دیکە بوون، پاشان لە ژێر ناوی توورکدا، یەکیانگرتووە و بە ئەو ناوەوە ناسران.
سەبارەت بە ژمارەی سوڵتان و جێنشینەکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی، لە ئەو ڕۆژەوە ئیمپراتۆریاکە دامەزراوە، تا ڕوخاوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان دەگۆڕێ. بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی، لە نێوان (37-40) سوڵتاندا بوون. سەرەتا ناوی سوڵتان و پاشان، ناوی جێنشینیان بەکارهێناوە.
دامەزرێنەر و یەکەمین سوڵتان (عوسمان غازی ئۆرتغۆل) بوو، لە نێوان ساڵانی (1191-1281) و دوایەمین سوڵتانیش (موحەممەدی شەشەمی عوسمانی)، لە نێوان ساڵانی (1918-1922)دا فەرمانڕەواییانکردووە. )شاری (قوستەنتینییە)، لە سەردەمی یەکەمین فەرمانڕەوایی سوڵتان (موحەممەد ئەلفاتیح)دا، لە نێوان (1444-1446)دا داگیرکراوە و ناوی (ئەستەمبوڵ)یان بۆ داناوە.
ڕەوشتی سوڵتانەکان و کاربەدەستانی توورکەکانی ئێستە
بە شێوەیەکی گشتی، سوڵتانە توورکەکانی عوسمانی، کۆمەڵێ دەسەڵاتداری خوێنڕێژ و داوێنپیس بوون، بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە، وڵاتانیان داگیرکردووە، خاکەکەیان بە خوێن و فرمێسکی دانیشتووانە بێ تاوانەکانیان تەڕکردووە. ئاخر ئەوان بە ئەو شێوەیە، کەڵکیان لە ئایینی ئیسلام وەرگرتووە، ئایینەکەش بوو بە خێر و خۆشیی و بە سەریاندا ڕژا. بەڵام کوردە کەرە نەزانەکان، بێ ئەوەی بیر لە خۆیان بکەنەوە، لە ئەفسانەی ئاییندا نقوومبووبوون، پێش لەشکرەکانیان کەوتوون، خۆیان بۆ بەکوشتداون، وڵاتانی گەلانی دوور و نزیکیان بۆ داگیرکردوون. بە کورتی توورکەکان بۆ بەرژەوەنديی تایبەتی خۆیان، موسوڵمان بوون و کەڵکێکی زۆریان، لە ئایینەکە وەرگرتووە، ئەوانیش سەر و ماڵی کوردیان وێرانکردووه!
دەسەڵاتدارە توورکەکان، لەژیر پەردەی ئایینی ئیسلامدا، دژی گەلانی هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریکا، هەرچی خوا پێی ناخۆشە کردوویانە. کەچی وەک موسوڵمانێ، هێندە بایەخیان بە ئەرکەکانی ئایینەکە نەداوە، وەک کورد بایەخێکی زۆری پێ داوە! بۆ نموونە: ماوەی پتر لە (450) ساڵ، (سعوودیە) ویلایەتێكی سەر بە ئیمپراتۆریای عوسمانی بووە، لەو ماوە زۆرەدا، چەندین والی توورک، فەرمانڕایی وڵاتەکەیان کرووە، هيچ کەسێکیان حەجێکیان نەکردووە. کەچی گەلانی دیکەی دوور و نزیکی موسوڵمان، بە کاروان و بە سواری وڵاخ، هەزاران کیلۆمەتریان بڕیوە و حەجی خۆیان کردووە!
 توورکیای کۆماریی ئێستە
وەک لە یەکەمین بەشی وتارەکەدا باسکراوە، ئەوە ڕەوشت و موسوڵمانێتی، ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە کێویلە و سۆزانیخانەیە بووە، کە دیکتاتۆر و بێ ئابڕوویەکی وەک (ئۆردووگان)، شانازیی پێوە دەکا و خۆی بە ڕۆڵەیەکی دڵسۆزی عوسمانییەکان دەزانێ. بۆیە بە هەمان شێوەی باووباپیرانی، جگە لە گەلی توورک، هەموو گەلانی دیکەی نێو دەوڵەتی (توورکیا) دەچەوسێنێتەوە و بە هێواشی لەنێویاندەبا.
(ئۆردووگان)ی دیکتاتۆری خوێنڕێژ، هیچ شەرم ناکا، شانازیی بە ئەو دەوڵەتەوە دەکا، کە لە هەموو بوارەکانی ڕەوشت و بەهاکانی مرۆڤایەتیدا، مێژوویەکی ڕەشی هەیە. جگە لە ئەوەی ئەو دەوڵەتە، خاکەکەی لە گەلە ڕەسەنەکان داگیرکردووە، دانیشتووە ڕەسەنەکانی قەلاچۆکردووە، لەشکرێکی داگیرکەری تاڵانچیی و دزیشی، لە کێویلە و مرۆکوژە دڕندەکانی سەرسنوور دامەزراندووە، گوندەکانیان وێرانکردوون، دایکانی کەنیزەک و کۆیلەکانی گان، مناڵانیان لە گوندە کاولکراوەکانەوە فڕاندووە، لەسەر دەسی ئافرەتە شارەزا و سۆزانیی و پیاوە پسپۆڕەکاندا، مەشقیان پێ کردوون، دەسەڵاتدار و سوڵتانە مرۆکوژەکان، ئەوانەی لەڕێی ڕەشەکوژیی باوک و براکانیانەوە، دەسیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتبوو، مێژوویەکی ڕەشی پۆخڵی مرۆکوژییان هەبوو، فیری تاڵانیی، فڕفاندن، لاقەکردن، سەربڕین، خەساندن، چاوهەڵکۆڵین و سەرپەڕاندن کرابوون. ئەمەش ئەو دەوڵەتە داگیرکەر و نەژادپەرستەیە، کە (ئیخوان)ەکانی جیهان بە گشتیی و (کوردستان) بە تایبەتی، شانازیی بە دەوڵەتەکە و جێنشینەکەیان (ئۆردووگان)ەوە دەکەن!


  تێبینی:
* زنجیرە درامای توورکی "حەریم سوڵتان"، زۆر بە ڕوونیی و ڕاشکاویی، چیرۆکی ژنەکانی سوڵتانی دەگێڕایەوە.
**بەشی یەکەم، دەقى ئەو وتاره گرنگە بوو، کە لە وتارێکی عەرەبیی (ڕیم عەرنوق)ەوە وەرمگێڕاوە. بەشی دووەمیش، دید و بۆچوونی تایبەتی خۆمە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×