ياریگەی جەنگی نێودەوڵەتی!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2021-01-16     649
(عومەری کوڕی خەتاب) لە (مەکە) و (یەزدگورد)ی ئیمپراتۆری (ساسانیی) لە (ئێران) بوون، کەچی جەنگەکەی نێوانیان لە (عێراق) بوو!
(حوسێنی کوڕی عەلی ئەبوتالیب)، لە نیوەدوورگەی عەرەب و (یەزید) لە (شام) بوون، کەچی لە (عێراق) لە یەکدی بەربوون!
توورکە مەگۆلە عوسمانییەکان لە (توورکیا) و شانشینی (بریتانیا) لە (ئەورووپا) بوون، کەچی لە یەکەمین جەنگی جیهاندا، لە (عێراق) پەلاماری یەکدیان دا!
ئەوڕۆش (ترامپ) لە (ئەمێریکا) و (خامنەیی) لە (ئێران) فەرمانڕەوان، کەچی لە (عێراق) یەکدی موشەکباران دەکەن!
بۆیە دەکرێ، بڵێین: هەر لە کۆنەوە تا ئەورۆ، (عێراق) وەک یاریگەیەکی جەنگی نێوان نەتەوە و دەوڵەتە جیاوازەکانی نێوچەکە و جیهان وابووە! ئایا ئەمە ڕێککەوتە، یا سرووشتی ئەم خەڵک و خاکە، وا هەڵکەوتووە، هەرچی جەنگ هەیە، لەسەر خاکەکەی بکرێ؟!!
کەواتە (حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفیی 660-714ز.)، نزیکەی (1300) ساڵ لەمەوبەر،  کاتێ فەرمانڕەوایی (عێراق)ی کردووە،  یەکەمین ڕۆژ قسەی بۆ خەڵکەکە کردووە، ناهەقی نەبووە، بڵێ:
(ئەی خەڵکی عێراق! ئەی خەڵکی دووڕوویی، دووبەرەکیی و بێڕەوشتیی! ئێوە ساڵانیکە، لە دووزمانیی، ئاژاوە و ئاشووبدا دەتلێنەوە، لە کەشوهەوای گومڕاییدان، پاڵتان لێ داوەتەوە، بۆ خۆتان یاسای زۆرداریتان داناوە، سوێندبێ بە یەزدان، لە شیشتاندەدەم، پیاوەتیتان پێ ناهێلم، چاوتان دەبەستمەوە، بە شێوە سەیروسەمەرەکانی حوشتر، دەکەومە لێدانتان.)

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×