سێ گوژاڵکی بڕکێ! دیکتاتۆر و فاشستەکان، گوژاڵکی یەک بڕکن!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-07-20   650
لێرەدا،
لەبەر ڕۆشنایی مێژووی پڕ لە جەنگ، کاولکاری، دەربەدەرکردن، خوێنڕشتن و قەلاچۆکردنی
مرۆدا، سێ نموونە و بەڵگەی لەچاوچەقیوی زیندوو، لە مێژووی قێزەونی دیکتاتۆر و
فاشستەکانی نێوچەکە و داگیرکەرانی نیشتمانەکەم هەڵدەهێنجم.
یەکەم: ئەبو موحەممەدی حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی
ئەم
پیاوە، لە نێوان ساڵانی (660-714)ی
زایینیدا ژیاوە. واتە (1307- 1361) ساڵ لەمەوبەر
و تەنیا (54)
ساڵیش ژیاوە. لە شاری (تایف) لە دایکبووە و گەورەبووە. لە پێشدا ناوی (كولەيب)
بووە، پاشان ناوەکەی گۆڕیوە و بە (حەجاج) ناسراوە.
سەرکردەیەکی
سەربازیی ناسراوی سەردەمی ئیمپراتۆریای (ئەمەویی) بووە. لە جەنگە خوێناوییەکانی
نێوان ئەمەوییەکان و بنەماڵەی پەیامبەردا بەشداریکردووە. کاتێ جێنشین (عەبدول مەلیکی کوڕی مەڕوان)، فرمانی پێ کردووە،
پەلاماری (حیجاز)ی داوە و لەشکرەکەی (عەبدوڵلای کوڕی زوبێر)ی تێکشکاندووە و
(عەبدوڵڵا)شی کوشتووە. لە جەنگەکەشدا (کەعبە)ی بەر مەنجەنیق داوە!
دوایی
جێنشینی ئەمەوییەکان، فرمانی پێ کردووە، بەرەو (عێراق) بڕوا و خەڵکەکەی ملکەچکا، شاری (واست)ی درووستکردووە
و تەرمەکەشی هەر لە ئەو شارە نێژراوە.
(حەجاج)
پیاوێکی زۆر زۆرزان و وتاربێژێکی گەورە بووە. لە هەمان کاتیشدا و بە گەواهی زۆربەی
مێژوونووسانیش، پیاوێکی خوێنڕێژ و پیاوکوژێکی تۆقێنەر بووە. بۆیە لە مێژوودا، بە
خوێنڕیژ ناسراوە. ئەو ڕۆژەی دەسەڵاتی فەرمانرەوایی (عێراق)ی وەرگرتووە، وتارێکی
خوێندووەتەوە و وتوویەتی: (من کوڕی هەڵکەوتووی پێشەنگی جەنگاوەرانم، هەر کاتێ
مێزەرەکەم لەسەرکرد، بمناسن. سوێند بە یەزدان دەخۆم، من شەڕم لێ دەبارێ و
قوورساییەکەشیم بە یەکسانیی هەڵگرتووە، یا وەک خۆی چاکەی دەدەمەوە.
سوێند
بە خوا، ئەی خەڵکی (عێراق)، ئەی خەڵکی دووڕوویی، لێکترازاندن و ڕەوشت نزمیی، سوێند بە یەزدان دەخۆم، چەندین سەر دەبینم،
کاتی پەڕاندنیان هاتووە، منیش لە بەرانبەردام. سوێندبێ بە یەزدان، وا دەزانم، لە
نێوان ڕیش و مێزەرەکانتاندا، سەیری خوێن دەکەم.
پاشان
گوتوویەتی: سوێندبێ بە یەزدان، ئەی خەڵکی (عێراق)، ئەی خەڵکی دووڕوویی، دووبەرەکیی
و بێڕەوشتیی، ئێوە ساڵانیکە، لە دووزمانیی، ئاژاوە و ئاشووبدا دەتلێنەوە، لە
کەشوهەوای گومڕاییدان، پاڵتان لێ داوەتەوە، بۆ خۆتان یاسای زۆرداریتان داناوە،
سوێندبێ بە یەزدان، لە شیشتاندەدەم، پیاوەتیتان پێ ناهێلم، چاوتان دەبەستمەوە، بە
شێوە سەیروسەمەرەکانی حوشتر، دەکەومە لێدانتان.
ئەی
خەڵکی (عێراق)، ئێوە خەڵکی گوندێکی بێوەی و دڵنیا بوون، لە هەموو شوێنێکەوە، ڕزق و
ڕۆژووی باشتان بۆ دەهات، خۆشگوزەرانیی هەموو شوێنێکی داپۆشیبوو، بەڵام ئێوە
لەقەتان لە ڕسقی خۆتان دا و کفرتان بە ئەو بەخشینەی یەزدان کرد، تا لە یەزدانەوە،
هەڕەشەی گەورەتان لێ کرا. بپاڕێنەوە، ڕێکوپێکبن، چی دیکە خواروخێچی مەکەن،
گوێڕایەڵبن و ملکەچی فرمانەکان بن!) *
ئاخۆ
نەتەوەی کوردیش، پێویستی بە پیاوێکی وا خوێنڕیژ هەیە، بۆئەوەی یەکبگرێ و دەوڵەتێکی
نەتەوەیی بۆ دامەزرێنی؟!!
دووەم: سەددام حوسێن
کاتێ
ساڵی (1975) لە (لوبنان)، جەنگی نێوخۆ بەرپابوو، ئەو کاتە (سەددام)، جێگری
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی پارتی (بەعس) بوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جەنگەکەی
نێوان هێزە چەکدارەکانی (لوبنان)، هەمان گوزارەی (حەجاج)ی دووبارەکردەوە. واتە
(حەجاج) و (سەددام)، لە یەک قووڕی عەرەبیی و ئیسلامیی درووستکراون و بڕوایەکی
تەواویان، بە کوشتنوبڕین، کەللەپەراندن و خوێنرشتن هەبووە! ئەوەی لە جەنگی باشووری
(کوردستان)یش، بەرانبەر گەلی کورد کردی، وەک ڕاونان و نانبڕین، گرتن و ئازاردان، کوشتن
و بڕین، کاولکردنی (کوردستان) و ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەی، ئەنفالکردن و
کیمیاباران، گەواهیی ئەم ڕاستەیەمان بۆ دەدەن!
سێیەم: رەجەب تەیب ئۆردووگان
هەروەها
(ئۆردووگان)ی
جێنشینی فاشیزمی ئیسلامییش، لە قڕکردن و تۆوبڕکردنی کوردەکانی خۆراوا و باکووری
(کوردستان)دا، درێغی نەکردووە و هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ (سەددام)ی دیکتاتۆردا نییە.
چونکە وەک یەک بیردەکەنەوە و یەک ئامانجی پۆخڵیشیان هەیە، وەک دوو مرۆی دەروون
وێرانی نەخۆش، تینوێتیان بە خوێن دەشکێ، بۆیە وەک شاگردێکی دڵسۆز و بە ئەمەکی
(حەجاج)، دەسیان لە قەلاچۆکردنی مرۆ
نەپاراستووە.
*
* *
کەواتە
(حەجاج) و سەرە بۆگەنەکانی دیکەی وەک (سەددام) و (ئۆردووگان)یش، سێ گوژاڵکی تاڵی یەک
بڕکن، چونکە درێغیان لە خوێنڕشتن نەکردووە، یەکەمیان بە ناوی خواوە، کەللەی مرۆی
پەڕاندووە، یاسا و شەریعەتی ئایینی ئیسلامی چەسپاندووە. دوومیان بە ناوی سوورەتی
(ئەنفال)ەوە، سەروماڵی گەلی کوردی موسوڵمانی باشووری (کوردستان)ی لەنێوبردووە و
کیمیابارانی کردووە. سێیەمیشیان هەر بە ناوی سوورەتی (فەتح)ەوە، خاکی خۆراوای (کوردستان)ی
داگیرکردووە، تەڕ و وشکی سووتاندووە، نێر و مێشی وەک یەک سەربڕیوە!
2021.
7. 14
2019. 5. 15
* معلومات عن االحجاج بن يوسف
الثقفي ومن هو الحجاج
بن يوسف الثقفي؟ لاپەڕەکانی ئینتەرنێت.
تێبینیی:
ئەمە
دەقی گوتارەکەی (حەجاج)ە بە عەرەبیی، کاتێ بۆ یەکەمین جار، لەگەڵ خەلکی (عێراق)
کۆبووەتەوە و قسەی بۆ کردوون. بەڵام تەنیا هەر هێندەی بۆ بابەتەکەی خۆم پێویستبێ، وەرمگرتووە
و وەرمگێڕاوە.
أنا ابن جلا وطلاع الثنايا متى أضع العمامة تعرفوني
ومنها:
أما والله فإني لأحمل الشر بثقله وأحذوه بنعله وأجزيه
بمثله، والله يا أهل العراق إني لأرى رؤوساً قد أينعت وحان
قطافها، وإني لصاحبها، والله لكأني أنظر إلى الدماء بين العمائم واللحى. ثم قال:
والله يا أهل العراق، إن أمير المؤمنين عبد الملك نثل
كنانة بين يديه، فعجم عيدانها عوداً عوداً، فوجدني أمرّها عوداً، وأشدها مكسراً،
فوجهني إليكم، ورماكم بي. يا أهل العراق، يا أهل النفاق والشقاق ومساوئ
الأخلاق، إنكم طالما أوضعتم في الفتنة، واضطجعتم في مناخ الضلال، وسننتم سنن الغي،
وأيم الله لألحونكم لحو العود، ولأقرعنكم قرع المروة، ولأعصبنكم عصب السلمة
ولأضربنكم ضرب غرائب الإبل، إني والله لا أحلق إلا فريت، ولا أعد إلا
وفيت، إياي وهذه الزرافات، وقال وما يقول، وكان وما يكون، وما أنتم وذاك؟. يا
أهل العراق! إنما أنتم أهل قرية كانت آمنة
مطمئنة يأتيها رزقها رغداً من كل مكان، فكفرتم بأنعم الله، فأتاها وعيد القرى من
ربها، فاستوسقوا واعتدلوا، ولا تميلوا، واسمعوا وأطيعوا، وشايعوا وبايعوا،
واعلموا أنه ليس مني الإكثار والإبذار والإهذار، ولا مع ذلك النفار والفرار،
إنما هو انتضاء هذا السيف، ثم لا يغمد في الشتاء والصيف، حتى يذل الله لأمير المؤمنين صعبكم، ويقيم له أودكم
وصغركم، ثم إني وجدت الصدق من البر، ووجدت البر في الجنة، ووجدت الكذب من الفجور، ووجدت الفجور في النار[؟]، وإن أمير
المؤمنين أمرني بإعطائكم أعطياتكم وإشخاصكم لمجاهدة عدوكم وعدو أمير المؤمنين،
وقد أمرت لكم بذلك، وأجلتكم ثلاثة أيام، وأعطيت الله عهداً يؤاخذني به، ويستوفيه
مني، لئن تخلف منكم بعد قبض عطائه أحد لأضربن عنقه. ولينهبن ماله. ثم التفت إلى
أهل الشام[؟] فقال: يا
أهل الشام[؟]! أنتم
البطانة والعشيرة، والله لريحكم أطيب من ريح المسك الأذفر، وإنما أنتم كما قال
الله: "ضرب الله مثلاً كلمة طيبة كشجرة طيبة أصلها ثابت وفرعها في
السماء" والتفت إلى أهل العراق فقال: لريحكم أنتن من ريح الأبخر،
وإنما أنتم كما قال الله: "ومثل كلمة خبيثة كشجرة خبيثة اجتثت من فوق الأرض[؟] مالها من قرار". اقرأ كتاب
أمير المؤمنين يا غلام: فقال القارئ: بسم الله الرحمن الرحيم، من عبد الله عبد
الملك أمير المؤمنين إلى من بالعراق من المؤمنين والمسلمين، سلام عليكم،
فإني أحمد إليكم الله، فسكتوا فقال الحجاج من فوق المنبر: "أسكت يا
غلام"، فسكت، فقال:" يا أهل الشقاق، ويا أهل النفاق ومساوئ الأخلاق.
يسلم عليكم أمير المؤمنين فلا تردون السلام؟ هذا أدب ابن أبيه؟ والله لئن بقيت
لكم لأؤدبنكم أدباً سوى أدب ابن أبيه، ولتستقيمن لي أو لأجعلن لكل امرئ منكم في
جسده وفي نفسه شغلاً، اقرأ كتاب أمير المؤمنين يا غلام"، فقال:
بسم الله الرحمن الرحيم فلما بلغ إلى موضع السلام صاحوا وعلى أمير المؤمنين
السلام ورحمة الله وبركاته، فأنهاه ودخل قصر الإمارة." .