ديالێكت Dialect
دیالێکێت زاراوه‌یه‌کی لاتینییه، له زۆربه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا به‌کاردێ. له دیالێکتیش پچوکتر، به زمانی بیانی (Sub Dialect) یا (Semi Dialect)یان هه‌یه. به عه‌ره‌بی (له‌هجه)ی پێ ده‌گوترێ، بۆ خوار دیالێکته‌کانیش، (ته‌حته ئه‌له‌هجه) یا (شبه له‌هجه) به‌کاردێنرێ.
به‌ڵام له زمانی کوردی‌دا، تا ئێسته چه‌ن زاراوه‌یه‌کی وه‌ک (زار، زاراو، زاراوا، زاراوه، شێوه، به‌ش، بن، خوار، نیمچه و بێچوو)، بۆ دیالێکت و (به‌ش و لق) بۆ خواردیالێکت داتاشراوه.
دیاره، (زاراو، زاراوا، زاراوه)، هه‌ر له زاراوه‌وه وه‌رگیراون، وه‌ک چۆن ئایینزا له ئایینه‌وه وه‌رگیراوه. له ڕاستیدا به ته‌واوی دیار نییه، کامیان بۆ به‌ش و لقه دیالێکته‌کان ده‌سده‌ده‌ن. چونکه هه‌ر نووسه‌رێ به‌پێی دید و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی، یه‌کێکیان به‌کاردێنێ. جگه له ئه‌وه‌ی هه‌موو زاراوه‌کان، چ بۆ به‌ش و چ بۆ لقه دیالێکته‌کان تێکه‌ڵاوکراون. ئه‌م زاراوانه‌ش، له ڕواڵه‌تدا یه‌ک واتایان هه‌یه. به‌ڵام هێندێکیان به هه‌ڵه دانراون، له هه‌مان کاتیش‌دا، سه‌ر له خوێنه‌ر ده‌شێوێنن. بۆ نموونه: (شێوه) ڕاست نییه، چونکه (شکڵ)ی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێ!
زاراوه هه‌رگیز بۆ دیالێکێت و خواردیالێکتهکان ناشێ. چونکه زاراوه به عه‌ره‌بی (موسته‌ڵه‌ح)، به لاتینی (Herminus) یا (Terminus)) و به ئینگلیزیش (Term)ی پێ ده‌ڵێن، کە واتای دیالێکت ناگەیەنێ!
به‌ڵام له زمانی کوردی‌دا ده‌کرێ، له‌بری ئه‌و زاراوانه، زاراوه‌ی دیالێکێت بچه‌سپێنرێ. چونکه واتاکه‌ی گه‌لێ گونجاوتره و هه‌موو خوێنه‌رێکی کوردیش تێیده‌گا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌شانه‌ی له خوار‌دیالێکتەکانیشه‌وه دێن، شاره‌زایانی زمانی کوردی، چه‌ن ناوێکی جیاوازی وه‌ک (بندیالێکێت، خواردیالێکێت، نیمچه‌دیالێکێت و بێچووه‌دیالێکێت)یان بۆ داناون، که هه‌موویان یه‌ک واتایان هه‌یه.
* * *
هۆی پەیدابوونی دیالێکتەکانی زمانی کوردی
هه‌ر‌چه‌نده دیالێکت و خواردیالێکته‌کانی زمانی کوردی، له ئه‌نجامی چه‌ندین هۆی دیاریکراودا په‌یدابوون. هێندێ له ئه‌و هۆیانه، به‌هۆی ویستی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌نێوده‌چن. هێندێکی دیکه‌شیان، هه‌روا به ئاسانی ناسڕێنه‌وه. به‌ڵکوو تا ماوه‌یه‌کی دوورودرێژی مێژووییش، هه‌ر ده‌مێنن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین، ئه‌و هۆیانه له چه‌ن خاڵێکدا چڕکه‌ینه‌وه:
هۆکاری جوگرافیا.
داگیرکردن و دابه‌شکردنی خاکی (کوردستان).
نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی ناسیۆنالی کوردی.
باری دواکه‌وتووی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تیی و که‌لتووريی.
به‌ڵام ئه‌ز پێم وایه، به شێوه‌یه‌کی گشتی، ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ، جیاوازی نێوان دیالێکت و خواردیالێکتهکان که‌مکاته‌وه، یه‌ک زمانی یه‌کگرتووی ستاندارد درووستکا و به‌سه‌ر ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌دا بیسه‌پێنی. به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه، جووه‌کان وه‌ک ئاردی نێودڕکیان لێهاتبوو، له نێوان ده‌وڵه‌ت و کیشوه‌ره‌کانی جیهاندا، په‌رشوبڵاوبووبوونه‌وه و وایان لێهاتبوو، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی خۆیانیان نه‌ده‌زانی، به‌ڵکوو به زمانی ئه‌و وڵاتانه ئاخافتنیانده‌کرد، که لێی ده‌ژیان.
که‌چی کاتێ ساڵی (1948)، ده‌وڵه‌تی (ئیسرایل) دامه‌زرا، جووه‌کان له هه‌ر چوارقوڕنه‌ی جیهانه‌وه، بۆ سه‌ر خاکی مێژوویی باووباپیرانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه، له‌ڕێی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه، ورد و درشتیان، فێری زمانه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌که‌ی خۆیان بوونه‌وه، زمانی ئاخافتن و نووسینیان بوژانده‌وه. ئه‌وڕۆش هیچ جوویەکی (ئیسرایل) نییه، چ به قسه‌کردن و چ به نووسین، زمانی عیبری نه‌زانێ!
هەروەها ئەم ئەلفوبێ لاتینییە یەکگرتووەی ئەوڕۆ، توورکەکان پێی دەنووسن، (کەمال ئەتاتوورک) لە ساڵەکانی بیستی سەدەی ڕابووردوودا، لە ماوەی (3) مانگدا توانی، بەسەر دانیشتووانی (توورکیا)دا بیسەپێنێ و ئێستە هێز نییە، فێری پیتی قورعانیان کاتەوە!