سەبارەت بە ڕزگارکردنی (شه‌نگال)

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2022-11-14     504

ئەوڕۆ (7) ساڵ، بەسەر ڕزگارکردنی (شه‌نگال)، لە دەس تیرۆتریستەکانی فاشیزمی ئیسلامیی (داعش)دا تێپەڕدەبێ. بە ئەو بۆنەیەوە، زۆر بە ڕاشکاوی دەڵێم: هه‌موومان باش ده‌زانین، ته‌نانه‌ت دۆست و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان، له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانن، ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی، هێزه‌ گیان له‌سه‌رده‌سه‌کانی کورد، له‌ ڕزگارکردنی (شه‌نگال)دا به‌ده‌سیانهێنا، سه‌رکه‌وتنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و گریلا و شه‌ڕڤانانی، هه‌موو پارته‌ ڕامیارییه‌کانی (کوردستان)، تێیدا به‌شداربوون، هیچ پارتێ نییه‌، به‌ ته‌نیا توانیبێتی، ئه‌و کاره‌ مه‌زنه‌ پیرۆزه‌ بکا، هه‌مووشیان پێکه‌وه‌، بێ هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان نه‌یانده‌توانی، گوندێکی (شه‌نگال) ڕزگارکه‌ن!

به‌ڵام زۆر جێی داخه‌، لەلایەکەوە، ئه‌وانه‌ی چاو له‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌نووقێنن و ده‌یانه‌وێ، سه‌رکه‌وتنه‌که‌ بۆ خۆیان قۆرخکه‌ن، نازانن، به‌ ئه‌و کاره‌یان، چۆن ڕیزه‌کانی کورد تێکده‌ده‌ن و چ کارێکی پۆخڵ ده‌که‌ن. چونکه‌ ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کی، له‌ ڕیزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا ده‌نێنه‌وه‌، هێنده‌ی دیکه، جه‌سته‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ هه‌ژاره‌ بنده‌سه‌ له‌توپه‌تده‌که‌ن!

لەلایەکی دیکەشەوە، تا ئێستە بە هەزاران ڕۆڵەی ئێزدی، دەربەدەرن و بۆ سەر زیدی بابوباپیرانی خۆیان نەگەڕاونەتەوە، چونکە دەترسن، بۆ ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنەوە، لەبەرئەوەی ئاساییشێکی تەواو، لە نێوچەکەدا نییە، میلیشیایەکی زۆر لە (شه‌نگال) بڵاوبووەتەوە. جگە لە ئەوەی، دەسی وێرانکاریی، هەموو دەڤەرەکەی گرتووەتەوە و ڕاژەیەکی باشیشی تێدا نییە، 

لە کۆتاییشدا دەڵێم: تکایه‌، با ئیدی ئه‌و شه‌ڕه‌ده‌نووکه‌ی ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندن و فه‌یسبووک به‌سبێ، ئه‌مه‌ نه له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌، نه‌ هیچیش له‌ ڕاستی ده‌گۆڕێ.

مردن و سه‌رشۆڕیی، بۆ دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد.

سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی، بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی (کوردستان)

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×