مەیخانە و سۆشیاڵ میدیا!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2020-10-05   
ڕووناکبیر، نووسەر، فەیلەسووف، ڕامیار و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی ئیتاڵیی (Umberto Eco 1932-2016)، چوار ساڵ لەمەوبەر و لە تەمەنی (84) ساڵیدا مردووە. گەلێ بەرهەمی هەمەجۆرەی هەیە، سەبارەت بە سوشیال میدیا گوتوویەتی:
(سوشیال میدیاکان، وەک تویتەر و فەیسبووک، مافی قسەکردنیان بە ژمارەیەکی بێکۆتایی لە گەمژە و گێلەکان داوە، ئەوانەی دوای پێکێ مەی، تەنیا لە بارەکان قسەیاندەکرد، بێ ئەوەی زیان بە کۆمەڵ بگەیەنن، هەر زوو بێدەنگدەکران. کەچی ئێستە، وەک ئەوانەی خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرتووە، مافی قسەکردنیان هەیە. ئەمەش هێرش و پەلاماردانی گێل و گەلحۆکانە!)
منیش دەڵێم: زۆر بە داخەوە، لەنێو ڕیزەکانی گەلی کوردیشدا، ئەم دەرکەوتە قیزەون و ناشارستانییە بڵاوە. کەم کەس هەیە، لاپەڕەیەکی لە سۆشیال میدیادا نەبێ، جا ئاستی خوێندەاریی و ڕووناکبیریی بەرز یا نزم بێ، گرنگ نییە. بەڵکوو گرنگ ئەوەیە، چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ سۆشیال میدیادا دەکا و بۆ چ مەبەستێ بەکاردێنێ!
ئاشکرایە، هێندێ لە ڕۆڵەکانی کورد، لەبری ئەوەی لاپەرەکانی سۆشیال میدیا، بۆ بابەتی ڕۆشنبیریی، وێژەیی، هونەریی، زانستیی، ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی تەرخانکەن، کەچی وەک سەکۆیەکی جنێودان و سووکایەتیپێکردن بەکاریدێنن. بە تایبەتی هەوادارانی پارتەکان، بە هەردوو جۆرەکەیەوە (سیکیۆلار و ئیسلامیی)، هەرچی لە هەناوی ڕەشیان دایە، هەڵیدەڕێژن، بێ ئەوەی سڵ لە هیچ دابونەریتێکی کۆمەڵایەتی بکەنەوە، زۆر قسەی ساردوسووک، بە یەکدی دەڵێن. بە ئەم کارەشیان هێندەی دیکە، گڕی ئاگری ناکۆکیی و دووبەرەکیی، نێوان ڕیزەکانی گەلی کورد خۆشتردەکەن!
ئاخر ئەو کەسەی لاپەرەیەکی لە سۆشیال میدیادا کردەوە، بە کوردییەکی پڕ لە هەڵە و بە زمانێکی زبر، هێندێ قسەی کاڵوکرچی ڕیزکرد، ئیدی ئەمە ئەوە ناگەیەنێ، شایانی ئەوە بێ، وەک نووسەرێ ڕێزی لێ بگیرێ و نووسینەکانی بخوێنرێتەوە!
ئەز هێندێ هاوڕێی فەیسبووکم هەیە، سەر بە پارتە جیاوازەکانن، هەمیشە بە دوای کەموکووڕیی و خەوشی نەیارەکانیاندا دەگەڕێن، وتاری خراپ و ڤیدیۆی شەڕانگیزانە بڵاودەکەنەوە، دژی یەکدی دەدوێن. هەڵبەتە ئەم جۆرە کەسانە، پێش ئەوەی سۆشیال میدیا بڵاوبێتەوە، هەر ئەوە پیشەیانبووە، ئیستەش لە سۆشیال میدیادا، بە شێوەیەکی دیکە بەردەوامن. چونکە ئەوانەی جاران، لەنێو بازاڕ و چایخانەکان، لەسەر مێزی قومار و قوژبنی مەیخانەکان باسیاندەکرد، ئیستە سنگەریان بۆ سۆشیال میدیا گواستووەتەوە و بە هەمان شێوە، لە پڕوپاگەندە و قسەی ناشیاو درێغی ناکەن. بە داخەوە، ئەو جۆرە کەس و لایەنانە، کورد وتەنی: دەرزی لە چاوی نەیارەکانیاندا دەبینن، بەڵام سوژن لە چاوی خۆیاندا نابینن! 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×