کورد و ئیسلام

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2025-06-24   

لە جیهاندا (22) دەوڵەتی عەرەبی و (57) دەوڵەتی ئیسالامی هەیە. کۆمەڵانی خەڵک، ڕێکخراوی دێمۆکراسی، پارتی ڕامیاری و هێندێ دەوڵەت، بۆ دانیشتووانی (غەزە) دەگرین و قووڕدەپێون. کەچی لە کاتێکدا، نەتەوەیەکی بێکەسی بندەستی خاک داگیرکراوی وەک نەتەوەی کورد، لەنێوان (40-50) میلیۆن مرۆڤ دەبێ، لە ئەو ژمارە زۆرە، یەک دوو ڕێکخراو و دەوڵەتی ئیسلامی و نائیسلامی نییە، دژی دوژمنانی کورد و داگیرکەرانی (کوردستان) دەنگبەرزکەنەوە. تەنانەت دژی چەوساندنەوە و پاکتاوکردنی ڕەگەزی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد، هەڵوێستێکی مەردانە و مرۆڤانە بنوێنن، بە تایبەتی ئیسلامی ڕامیاری، چ سەر بەکورد و چ سەر بە نەتەوە موسوڵمانەکانی دیکە، دەنگێکیان لێوە نایە و هەڵوێستێکی مرۆپەروەرانە نانوێنن. وەک ئەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد، موسوڵمان نەبێ، کورد وەک هەموو دانیشتووانی سەر ڕووی مرۆڤ نەبێ، ئێدی نەتەوەیەکی وا بێکەس و داماو، پەنا بۆ کێ بەرێ؟! تۆ بڵێی، یەزدانی مەزنیش، دەستی لە کورد شتبێ، وا بە دەنگ هاوار و نزا و پاڕانەوەی دایکانی کوڕکوژراو، هاواری ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوە چەوساوە و هەژارەوە، ئەم نەتەوە موسوڵمانەوە نەیە؟!! 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×