نووسەر و مامۆستای زانکۆ
1
ئایینزا و پارت
تا هه‌ردوو ئایینزای سووننه و شیعه بمێنن، ئایینی ئیسلام هه‌رگیز یه‌کگرتوو و سه‌رکه‌وتوو نابێ. تا هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)ش هه‌بن، گه‌لی کورد هه‌رگیز سه‌رناکه‌وێ و به سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو شادنابێ!
ئاخر ئه‌وه، پلان و پیلانی (ئێران)ی سه‌فه‌وی شیعه و (توورکیا)ی عوسمانی سووننه‌یه، تێکه‌ڵ به ڕکوکینه و کۆنه‌قینی، جه‌نگی نێوخۆی نێوان، هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی) کراوه. جا سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارتانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، له‌پێناوی یه‌کدی سڕینه‌وه و ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌موو جۆره سووکایه‌تی و کلکایه‌تییه‌ک، له ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی (کوردستان) قه‌بووڵده‌که‌ن و فرمانەکانیشان جێبەجێدەکەن. به‌ڵام ئاماده‌نین، گوێ له یه‌کدی بگرن و چاره‌سه‌رێکی گونجاو و بنەبڕی، بۆ گرفته‌کانی نێوانیان و گه‌لی کورد بدۆزنه‌وه!
زۆر به داخه‌وه، ئه‌مه‌ش ئیشی ئه‌وڕۆیان نییه، به‌ڵکوو هه‌ر له کۆنه‌وه، فێری بیانیپه‌رستی و سه‌رشۆڕی بوون. ئاخر ماوەی پتر لە (60) ساڵ دەبێ، ئەمە پیشەیانە و چارەسەرێکی بنەڕەتییان، بۆ ئەم گرفتە گەورە نەتەوەییە نەدۆزیوەتەوە، بەڵکوو بەپێی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەوشی (کوردستان)، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردەنەکاندا، بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو ناکۆکی، ناتەبایی، دووبەرەکی و جەنگە قێزەونەی دەیان ساڵەیان، بە شێوەیەکی توندتر و خراپتر دەستپێکردووەتەوە، یا بە شێوەیەکی کاتی وەستاندوویانە و پاشان زۆر خراپتر، دەستیان بە ناپاکی نەتەوەەیی کردووەتەوە. تەنانەت لە پڕوپاگەندەکردنیشدا، لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی هەردوو پەرلەمانی (عێراق) و (کوردستان)یشدا، ڕێزی خۆیان و گەکەیان نەگرتووە و ناشیگرن؟!
جا گەلێکی ژێردەست و بێ پشتوپەنا، خاوەنی ئەم دوو پارتە جەنگاوەرە و سەرکردەکانیان بێ، ئەوەش کار و کردەوەیان بێ، چۆن گەلی کوردی ژێردەست و چەوساوە، بە ئامانجە ڕامیاری و نەتەوەییە ڕەواکانی خۆی دەگا؟! ئایا کوردپەروەرە نیشتمانپەروەرە دڵسۆزەکانی کورد، بە چ دید و بۆچوون، بیر و باوەڕێکەروە، متمانەیان پێ دەکەن و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، دەنگیان بۆ دەدەن؟!