کورد و کەڵەشیر!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2025-11-15   

نووسەر و مامۆستای زانکۆ

 

ڕۆژی (13. 9. 2019)، بە ڕێککەوت بەژێر پردەکەی نێوبازاڕدا تێپەڕیم. لە سوچێکەوە جمکوتێکی سەیرم بینی. کاتێ نزیکبوومەوە، شەڕەکەڵەشێر بوو. دوو کەڵەشێری لاواز، ملدرێژ، باڵابەرز، پەڕیان بە مل و باڵی یەکدییەوە نەهێشتبوو. زوو زوو، لە یەکدی دووردەکەوتنەوە و دیسانەوە، گوڕیاندەبەستەوە و پەلاماری یەکدیان دەدایەوە.

خەڵکەکەش، لە دەوری گۆڕەپانی شەڕەکە کۆبووبوونەوە، زۆر بە پەرۆشەوە، تەماشای ئەو شەڕە خۆتڕێنەیان دەکرد و بەسەر دوو دەستەدا دابەشبووبوون. هەر دەستەیەکیان، لایەنی یەکێ لە کەڵەشێرەکانی دەگرت و هاواریاندەکرد: دەی بە قوربانتبم، خێراکە، پەڕی پێوە مەهێڵە و باڵەکانیشی هەڵکێشە!

منیش، کاتێ ئەو دیمەنە سەیرەم بینی، بە شێوەیەکی دیکە، بیرم لێ کردەوە. چونکە دوو کەڵە شێرەکەم، بە (جەلالیی) و (مەلایی)، خەڵکە هاندەرەکەشم، بە هەر (4) دەوڵەتە داگیرکەرەکەی (کوردستان) هاتە پێش چاوم!

شەڕەکە بەردەوامبوو. هەردوو کەڵەشێرەکە، شەڕی مان و نەمانیان دەکرد. خەڵکە تەماشاکەرە بێ بەزەییەکەش تا دەهات، پتر شەڕەکەیان گەرمدەکرد. کەسێکیش نەبوو، لێکیانکاتەوە. ئەوانیش بە تەواوی ماندووبووبوون، بەڵام هەر وازیان نەدەهێنا، چونکە بڕیاریاندابوو، لایەکیان لاکەی دیکەیان ببەزێنێ و زوو، کۆتایی بە ئەم جەنگە بێنن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×