تاجەگوڵێنەی ژیان و مەرگ!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2025-12-13     211

نووسەر و مامۆستای زانکۆ

 

هەرچەندە ژیان و مەرگ، بەدەست کەس نییە، کەسیش نازانێ، چەن ساڵ دەژی، کەی مەرگ بەرۆکی دەگرێ و دوا هەناسەی لێ دەبڕێ. بەڵام ئێستە من دەژیم، حەز لە ژیان دەکەم.

بۆیە دەمەوێ، تا ماوم، گەر بۆم بلوێ، هەموو ساتەکانی ژیان، بە خۆشی بەسەربەرم و بژیم. چونکە ڕۆژێ دادێ، لەپڕ دێوەزمەی مەرگ، دەستی ڕەشی پۆڵاینی، لە گیانم گیردەکا، ماڵاوایی لە ژیان دەکەم و چاو لێکدەنێم.

جا کەواتە پیش ئەوەی، مەرگ کۆتایی بە ژیانم بێنێ، بە هەموو شێوەیە هەوڵدەدەم، گەر مەرگ مەودا بدا، ژیانێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانی، سەربەرزی و ئەمەکداری، نیستمانپەروەری و دۆڵسۆزی بژیم.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×