نووسەر و مامۆستای زانکۆ
دەسخۆش کاکە (قوباد)ی بەڕێز، زۆر بە وردی، گوێم لێ گرتی، قسەکانت زۆر ڕاست و جوان بوون. بەڵام چارەسەرکردنی بێ پارەیی و بێ مووچەیی، چاکردنی بژیوی کۆمەڵانی خەڵک، زۆر ئاسانە و دەتوانن، بە شێوەیەکی کاتی، تا لەدەست گرفتەکان ڕزگارماندەبێ، پێشنیازدەکەم، بە یەکێ لە ئەم دوو ڕێیە چارەسەریبکەن:
1. پارەی لێپرسراوانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی) و (یەکێتی)، لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات بێنن و بەسەر مووچەخۆراندا دابەشیبکەن. چونکە ئەو پارەیەی لە دەرەوەی وڵات، لە بانکەکان هەتانە، پارەی ئەم خەڵکەیە و هی ئێوە نییە!
2. گەر ئەو پارەیەش لە دەرەوە ناهێننەوە، دەتوانن، پارە لە خەزێنەی هەردوو ڕێکخراوی (خێرخوازیی بارزانی) و (مرۆیی مام) دەربێنن، چونکە ئەو پارەیەش، هەر هی ڕۆڵەکانی ئەمە گەلەیە و ئێوەی دەسەڵاتدار، لە ئەو دوو دەزگەیە کۆتانکردووەتەوە، ئەگینا لە کوێتانبوو؟!
هیوادارم بیخوێنیتەوە و وەڵاممبدەیتەوە...
لەگەڵ ڕێزمدا
تێبینی:
* هاوڕێیانی بەڕێز، (6) ساڵ لەمەوبەر لە فەیسبووکدا، ئەم نامەیەم بۆ کاک (قوباد تاڵەبانی) نووسیوە، بەڵام تا ئێستە، نەک هەر هیچ وەڵامێکی نەبوو، بەڵکوو ڕەوشەکەش خراپتربووە. بۆئەوەی بزانن، بۆچی ئەم نووسینەم بۆ ئەو ناردووە، چونکە ئەو لە ڤیدیۆیەکدا، باسی ئەو کێشانەی کردووە، بۆیە وەڵامی ئەوم داوەتەوە .. ئەگینا هیچ جیاوازی نییە، بۆ کێی بنووسم، چونکە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ. بەڵام تەنیا هەر ئەوەیە، من وەک کوردێکی نەتەوەپەروەر، هەڵوێستی خۆم دەربڕیوە ...
* ئەوەتەی دەنووسم، هەرگیز زمانی زبرم بەکارنەهێناوە، چونکە جگە لە ئەوەی، بەرانبەرەکەم گوێم لێ ناگرێ، هیچ کەڵکێکیشی نییە. لەبەرئەوە وشەی دزێو و ناشیرین بەکارناهێنم، وەک ئەو وشانەی یەکەمین جار ئەم وتارەم بڵاوکردەوە، خوێنەری بەڕێز لە کۆمێنتەکانتاندا نووسیبوویان!
لەگەڵ ڕیزمدا ...