یادێک و دوو خۆزگە!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2026-03-07     175

نووسەر و مامۆستای زانکۆ

 

یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ڕۆژی «5. 3. 1991»، لە هەموو ڕۆڵە ئازا و گیانبەخشەکانی گەلی کورد پیرۆزبێ. بەڵام:

*خۆزگە، ئەم گەلە هەژارە بێکەسە، سەرکردایەتییەکی نیشتمانپەروەر، ژیر و دڵسۆزی هەبووایە، دەسکەوتەکانی ڕاپەڕینەکەیان، وەک بیلبیلەی چاوی خۆیان، بە دڵ و بە گیان بپاراستایە، هەوڵیان بۆ یەکێتیی و تەبایی، ڕیزەکانی کورد بدایە، ڕۆژبەڕۆژیش وڵاتەکەمان، هەنگاوی مەزنی بەرەو ئاوەدانی و پێشکەوتن بهاویشتایە.

*خۆزگە وەک ئێستە، سەرکردەی پارتەکان، پیاوی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی «کوردستان» نەبوونایە، ڕۆڵەکانی کوردیان نەچەوساندایەتەوە، هەژاری و نەبوونی، بێ ئومیدی نەکردنایە، یەکسانی و دادی کۆمەڵایەتی هەبووایە، مۆتەکەی گەندەڵی سواری شانمان نەبووایە، تاڵانی و دزیش، ماڵی وێران نەکردینایە!

ئەوڕۆ «35» ساڵی ڕێک، بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی ستەمدیدەی گەلەکەماندا تێپەڕدەبێ، لە ئەم یادە پیرۆزەدا، هەر هێندە دەڵێم: نەمری و سەربەرزی، بۆ ڕەوانشادانی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلە چەوساوەکەم.

مردن و سەرشۆڕیش، بۆ گەندەڵکاران، ناپاکان و چەوسێنەرانی نێوخۆ و دوژمنانی کورد و «کوردستان».

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×