بە کورتی و بە کوردی: ئەو کوردە بەهۆشوگۆشە دڵسۆزانەی، بڕوا بە گفتولفت و چەواشەکاری و بەڵێنی درۆی، دەسەڵاتدارانی هەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکەی (کوردستان) بکەن، هەڵبەتە جگە لە ئەوەی، هەستی نەتەوەییان زۆر لاوازە، بە هیچ شێوەیەکیش، کەڵکیان لە ئەزموونە دوورودرێژەکانی، سەرانسەری مێژووی پێوەندی نێوان نەتەوەی کورد و سەرانی دەسەڵاتدارانی، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی نیشتمانەکەمان وەرنەگرتووە و لە ناخیاندا بێگانەپەرستن!
ئاخر ئەزموونە مێژووییەکانی نەتەوەی کورد، بە دەیان جار سەلماندوویانە، سەرانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانەی خاک و نەتەوەکەمان، کاتێ ڕوویەکی خۆش بە سەرکردەکانی کورد و ڕێکخراوە ڕامیارییەکانی (کوردستان) دەدەن، کە مەترسییەکی نەتەوەیی گەورە، ڕووی لە خۆیان و دەڵەتەکانیان کردبێ و لە دەرگەی دەسەڵاتەکانیانی دابێ.