وەبیرهێنانەوە (3) کەرۆنۆلۆژیا و مەیمۆنۆلۆژیا

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2026-05-07   

نووسەر و مامۆستای زانکۆ

 

گەر لەنێوان دەوڵەتی سەربەخۆی (کوردستان) و دەوڵەتی جێنشینی ئیسلامیدا، لەنێو ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورددا، گشتپرسێکی ئازاد و ڕاستەقینە سازکرێ، ئەوا زۆربەی نەتەوەی کورد بە گشتی و ئیسلامی ڕامیاری بە تایبەتی، دەنگ بۆ جۆری دووەمیان دەدەن. ئەمە بۆچی وایە؟!

چونکە جگە لە ئەوەی، هەستی نەتەوەیی ڕۆڵەکانی کورد لاوازە، سەرکردەی پارتە دەسەڵاتدارەکانی (کوردستان)یش، لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی دەسەڵاتیاندا، کارێکی وا باشیان نەکردووە، تا کۆمەڵانی خەڵک، لە ئەوە دڵنیابن، نیشتمانێکی ئازاد و خۆشگوزەرانیان بۆ بنیاتدەنێن. ئەوە جگە لە ئەوەی، بە ئەو پێیەی زۆربەی هەرە زۆری، ڕۆڵەکانی گەلی کورد موسوڵمانن و بڕوایان بە ئایینی ئیسلام هەیە، لەبەرئەوە ئایین وەک تلیاک، کارێکی زۆر خراپی، لە هەست و هۆش، بیر و باوەڕیان کردووە!

لە ئەو بارەیەوە، دەوڵەمەنترین پیاوی چین (Jack Ma) گوتوویەتی: گەر پارە و مۆز، لەبەردەم کۆمەڵێ مەیمووندا دابنێین، مۆزەکە هەڵدەبژێرن. چونکە نازانن، بە پارە دەتوانن، مۆزی پتری پێ بکڕن!

منیش دەڵێم: ئەوانەی سەربەخۆیی نیشتمان و دامەزراندنی دەوڵەتی (کوردستان) ڕەتدەکەنەوە، وەک ئەو مەیموونانە وان، چونکە نازانن، سەربەخۆی و سەربەستی ڕاستەقینە، لە ژێردەستی هەموو جۆرە دەوڵەتێکی داگیرکەری بیانی باشترە!

ئاخر چۆن پارە، هەموو شتێکی پێ دەکڕرێ، سەربەستی نەتەوەییش، لە هەموو داگیرکردن و دابەشکردن، دەستدرێژی و ڕاونان، گرتن و کوشتنوبڕین، ئەنفال و کیمیابارانێ، نەتەوەکە دەپارێزێ!

لێرەدا هەر ئەوە ماوە، بڵێم: کاتێ کورد، مێژووی لەخوێنهەڵکێشراوی خۆی بیردەچێتەوە، دوژمنی داگیرکەر بە برا و براکانی خۆشی، بە دوژمن دەزانێ، سەربەستی و سەربەخۆیی نیشتمانەکەی ڕەتدەکاتەوە، ئەوە جگە لە ئەوەی، کەرۆنۆلۆژیا و مەیمۆنۆلۆژیا نەبێ، هیچی دیکە نییە!

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×