وەبیرهێنانەوە (13) کورد نەتەوەیەکی بێگانەپەرستی خۆخۆرە!

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2026-08-07     39

(5) ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت بە دیدی فلەستینییەکان بەرانبەر کێشەی کورد و پێوەندی نێوان کورد و فلەستیینییەکان بە گشتی نووسیومە:

ڕامیار و پارته‌کانی گه‌لی (فله‌ستین)، ڕۆژێ له‌ ڕۆژان، دۆستی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بوون، گەرچی هێندێ جار، هێندێ لە سەرکردە و پارتەکانی (کوردستان)، پێوەندییان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی (فلەستین) هەبووە. بۆ نموونە:‌

هێندێ لە لێپرسراوان و سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی (کوردستان)، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی تایبه‌تی پارته‌کانی خۆیاندا، ئه‌و پڕوپاگە‌ندانه‌‌یان بۆ عه‌ره‌به‌کانی (فله‌ستین) دە‌کرد. ئه‌وانه‌ی به‌ زۆریش، پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ کێشه‌ی (فله‌ستین) ‌دەکرد و گه‌لی (فله‌ستین)یان، به‌ دۆستی کورد دە‌زانی، (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) و (جه‌لال تاڵه‌بانی) بوون. به‌ تایبه‌تی (PKK) کوردێکی زۆریان، له‌ جه‌نگه‌کانی دژ به‌ جووەکان به‌کوشداوە، هێندێکیشیان لە شەرەکاندا گیراون، بەڵام کاتێ ئیسرائیلییەکان زانیویانە کوردن، بەریانداون. ئه‌نجامه‌کەشی‌ ئەوە بوو، کاتێ (ئۆجه‌لان) گیرا، عەرەبەکان نوزه‌یان لێوە نه‌هات. په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌، ده‌ڵێ: هه‌ر که‌سێ بیکا، بێگانه‌په‌رستی، ئاخری ده‌هێنێ، نووشووستی!

ئاخر گه‌ر فله‌ستینییه‌کان، دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بوونایه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو و دابه‌شکراو، لە نەتەوەی کوردیان ده‌ڕوانی و دانیان به‌ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌نا، وه‌ک چۆن ئه‌و مافه بۆ خۆیان، به‌ ڕه‌وا ده‌زانن و‌ داوای ده‌که‌ن! کەچی له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، بە شێوەیە لە شێوەکان، دۆستی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی (کوردستان) و دژی مافه‌ ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوون. هەرچەندە کەس گوێ لە قسە و بڕیارەکانیان ناگرێ، بەڵام لێره‌دا سێ نموونه دێنمه‌وه، بۆئەوەی هاونیشتمانەکانم، بە باشی لە هەڵویستی ئەو بەناو دۆستانە بگەن‌:

* ڕۆژی (16. 8. 1988)، سەرانی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)، شاری (هەڵەبجە)یان بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد، جگە لە بریندا، پر لە (5) هەزار کورد ڕەوانیان شادبوو. سەبارەت بە ئەو کارەساتە نەتەوەییە جەرگبڕە گەورەیە، لە (یاسر عەرەفات)ی سەرۆکی ڕیکخراوی (فلەستین)یان پرسی: (ڕات بەرانبەر ئەو کارەساتەی هەڵەبجە چییە؟) ئەویش زۆر بێ شەرمانە، وەک عەرەبێکی دۆستی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی داگیرکەری عێراق (سەددام حوسێن) گوتی: (ئەدی تۆ دەتەوێ، سەددام حوسێن گوڵبارانیان بکا - هل تريد أن يرش صدام حسين عليهم بالورود؟ (

* ساڵی (2016-2017) هه‌واڵی دابه‌شکردنی (سووریا) بڵاوبووه‌وه‌، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فله‌ستین (مه‌حموود عه‌بباس – ئه‌بو مازن)، وه‌ک ده‌ڵێن: به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورده‌، گوتی: ئێمه‌ دژی دابه‌شکردنی (سووریا)ین، چونکه‌ گه‌ر دابه‌شکرێ، کورده‌کان ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنن!

*هه‌روه‌ها، کاتێ ڕۆژی (25. 9. 2017) لە باشووری (کوردستان)، گشتپرسییه‌کی گەورەی سەرانسەری کرا، (ئه‌حمه‌د عوقه‌ل)ی باڵوێزی (فله‌ستین) له‌ (عێراق)، زۆر بێشەرمانە گوتی: گشتپرسی (کوردستان) ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ین، که‌ پیلانێکی (ئیسرایل)ه‌، بۆئه‌وه‌ی (عێراق) دابه‌شکرێ!

* ئەوە جگە لە ئەوەی. لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکانیشدا، چەندین ڕیکخراوی نەتەوەیی و ڕامیاری فەرمی و نافەرمی هەن. بە شێوەیەکی گشتی، هەڵوێستی ئەو ڕێکخراوانەی، سەبارەت بە کێشەی کورد ڕای خۆیان دەربڕی، ئەمانە بوون:

.1 منظمة مؤتمر الاسلامى.

 .2 رابطة العالم الاسلامى.

 .3جامعة الدول العربية.

 .4وزراء خارجية الدول العربية.

 .5منظمة تحرير الفلسطينية.

ئەم ڕێکخراوانە، چەن جارێ بڵاوکراوەیان دژی (ئێران) و (ئەمێریکا) دەرکردووە. بە تایبەتی هەردوو ڕێکخراوی دژە کوردی وەک (رابطة العالم الاسلامى) و (جامعة الدول العربية)، ڕۆژی (13. 9. 1988) پشگیری (سەددام)یان کردووە. کەچی ڕۆژێ نەبوو، بڵاوکراوەیەک دژی کارە شۆڤێنی و جەنگەکانی، دژ بە نەتەوەی کورد دەرکەن و داکۆکی لێ بکەن، ئاخر )لە ئایینی ئیسلامدا، شتێ نەبووە و نییە، ناوی مافی چارەنووسی نەتەوەکان بێ. مەگەر نەتەوەیەکی موسوڵمان، لەژێردەستی دەوڵەتێکی ناموسوڵمانی داگیرکەردا بێ، موسوڵمانەکان پشتگیری بکەن، داوای سەربەستی و سەربەخۆیی تەواوی بۆ بکەن. چونکە گەلێکی موسوڵمان نابێ، لەژێردەستی گەلێکی دیکەی ناموسوڵماندا بێ. کەچی بەپێچەوانەوە، گەلێکی موسوڵمان بۆی هەیە، خاکی گەلێکی دیکەی موسوڵمان و ناموسوڵمانیش داگیرکا و بیانچەوەسێنێتەوە، سەر و ماڵیان ئەنفالکا و دەست بۆ ئابڕووی ئافرەتەکانیشیان درێژکا!(  

لە کۆتاییشدا زۆر بە ڕاشکاوی، ڕووی دەمم لە موسوڵمانە کوردەکان دەکەم و دەڵێم: باوەڕناکەم، هیچ دەوڵەتێکی عەرەبی بەگشتی و ئیسلامی بەتایبەتی، دان بە ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوەی کورددا بنێن، با کورد موسوڵمانیش بێ! بۆیە منیش لەگەڵ نووسەر و توێژەری گەورەی شیعەکاندا (ئەحمەد قوبانی)، سەبارەت بە ئەو باسە دەڵێم: (من دڵنیام، گەر موحەممەد کورد بووایە، بە هیچ شێوەیە یەک عەرەب دوای نەدەکەوت، بەتایبەتی گەر قورعانەکەی بە زمانی کوردی بووایە.)

 

- دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز، پەتای بیانیپەرستی و دێوجامەی ئایین، 2024

- صلاح بدرالدين، من دفتر يومياتي.. ياسر عرفات كان صديقا داعما للكرد وقضيتهم، Welatê Me

August 16, 2024 ·، (وهل تريد أن يرش صدام حسين عليهم بالورود؟)

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×