نووسەر و مامۆستای زانکۆ
ئەز هەمیشە، بیر له ئه‌وه ده‌که‌مە‌وه، په‌تای شێرپه‌نجه‌ی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی، نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)، ڕکوکینه‌ی پارتایه‌تی قێزه‌ونی بێ کۆتایی، پتر لە (62) دانە ساڵی ڕەبەق دەبێ، دەستیپێکردووە و تا ئەوڕۆش هەر بەردەوامە، جگە لە ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، هیچ کەڵکێکی دیکەی بۆ کورد نەبووە. کەچی سەرانی ئەم دوو دەسەڵاتە نیشتمانوێرانکەرانە، هیچ پەندێکیان لە مێژووی، ئەو هەموو خوێڕشتن و ماڵوێرانییە وەرنەگرتووە. ته‌نانه‌ت هەوادارانی ئەم دوو باڵە گۆجە، له‌نێو گۆڕی ته‌نگوتاریشدا، واز له مردووی یه‌کدی ناهێنن و نایه‌ڵن، ساتێ به ئارامی بحه‌وێنه‌وه!
ئه‌ز پێم وایه، تا به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌ستووری ڕکوکینه‌ی، نێوان دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پارتە شەڕانگێزە گەورەیە نه‌توێته‌وه، به‌ری چاویان ڕۆشن نه‌بێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان، له ئاستی یه‌کدیدا خاوێن نه‌بێته‌وه، گەلی کورد لە باشووری (کوردستان)، مه‌حاڵه به هیچ ئاماجێکی ڕەوای ڕامیاری و مافی نەتەوەیی خۆی بگا، بەڵکوو هەرچی بکەین و بکۆشین، هه‌ر له بازنه‌یه‌کی بۆشدا ده‌خولێینه‌وه، وه‌ک ده‌یان ساڵه هه‌وڵده‌ده‌ین، بێ ئه‌نجامبووه و هه‌ر بێ ئه‌نجامیش ده‌بێ، گه‌ر هه‌زاران قوربانی دیکه‌ش بده‌ین!