(34) ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی ئەندامانی سەرکردایەتی (حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) نووسیومە:
ڕۆژی (17. 9. 1992) کاژێری (11)ی شەو، لە ڕێستۆرانتی (میکۆنۆس)، لە شەقامی (پراگ) لە شاری (بەرلین) لە (ئەڵمانیا)، واتە (28) ساڵ لەمەوبەر، چی ڕوویدا؟!!
دوکتۆر (سادقی شەرەفکەندی 1938-1992)، سکرتێری گشتی (حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران)، خۆی و چەن هاوڕێیەکی، سەریان لە (ئەڵمانیا) داوە، بۆئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناشناڵدا بکەن.
ئە‌و ئێوارەیەی تیرۆرکراون، لەگەڵ (پەروێزی دەسماڵچی)، نەیاری کۆماری ئیسڵامی ئێران دانیشتبوون، سەبارەت بە کۆکردنەوەی تواناکانی هێزە بەرهەڵسکارەکانی (ئێران)، گفتوگۆیانکردووە.
* * *
به‌پێی گێڕانه‌وه‌کەی ئاغای (په‌رویزی) بێ، له ئە‌و كاته‌دا، سێ كه‌س خۆیان كردووە به ڕێستۆرانه‌كه‌دا، ته‌نیا دوو كه‌سیان چه‌كداربوون. یه‌كێكیان ده‌رگەی هاتنه‌ژووره‌وەی گرتووە. یه‌كێكی دیکەیان پشته‌وه‌ی گرتووە و ئەوەی دیکەشیان، به‌ره‌ولای مێزه‌كه‌ی (شه‌ره‌فكه‌ندی) هه‌نگاویهەڵێناوە و ڕووی چه‌كه‌كه‌ی تێ كردووە، ئیدی له چركه ساتێك‌دا، به‌ر ڕێژنەی گولە‌ی داوە، ڕێستۆرانته‌كه له ژاروژه‌نگی دووكه‌ڵ و بارووت و خوێندا پڕبووە. به دوای ئە‌و دوو ده‌ستڕێژە گەورەیەشدا، بێده‌نگی نێو هۆڵی ڕێستۆرانته‌كەی، بۆ ساتێ دا‌گیرکردووە. له ئە‌و ساته‌دا، كه‌سی یه‌كه‌م ڕۆیشتووە، كه‌سی دووه‌م هاتووە، تا له كوشتن‌یان دڵنیابێ، دوافیشەکی به (شه‌ره‌فكه‌ندی)یه‌وه ناوە. پاشان هەر ئە‌و تێرۆریستە بینیوێتی، (هومایۆنی ئه‌رده‌ڵان)، له‌سه‌ر زەوییە‌كه و له‌نێو خوێنی خۆیدا کەوتووە، هێشتا گیانی تێدا ماوه و به‌ده‌م برینه‌كه‌یه‌وه، سه‌ری ده‌جوڵێنێ، گه‌ڕاوەته‌وه و دوافیشەکیشی، به ئە‌وەوە ناوە و كوشتوویەتی. لە ئە‌نجامیشدا، هەر ئه‌و شه‌وه، چوار كه‌سایه‌تی کورد تیرۆر‌كراون. قوربانییەکانیش ئەمانە بوون:
.1دوکتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
.2فه‌تاحی عه‌بدولی، نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ورووپا.
.3همایۆنی ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمانیا.
.4نوروڵڵای موحه‌ممه‌د پورده كوردی، وه‌رگێڕی شه‌ره‌فكه‌ندی.
له هه‌مان كاتیش‌دا، چوار كه‌سی دیكه‌ی ناو ڕێستۆرانه‌كه‌ش بریندار‌بوون.
(په‌رویز) ئاماژەی به ئە‌وه‌ش کردووە و گوتوویەتی: دوای ئه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، زۆربه‌ی پیاوکوژە به‌شداربووه‌كانی، تیمی تیرۆركردنه‌كەیان ده‌ستگیر‌كردووە.
* * *
پلار و پەند
گەر لە ئەم کارە تیرۆریستییە وردبینەوە، چەن خاڵێکمان بۆ ڕووندەبێتەوه:
.1سەرانی ئاخووندەکانی شیعەی (ئێران)، هەموو پارتە شیعەکانی نێوچەکە، بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان هەڵدەسووڕێنن، هەموو کارێکی ناشیاو و تێرۆریستانەیان پێ دەکەن!
.2 بەرژەوەندی ئابووری و پێوەندی دیپلۆماسی نێوان (ئەڵمانیا) و (ئێران)، لە خوێنی بەناهەقڕژاوی کورد، گەلێ گرنگترە!
.3دادگاییکردنەکە، لە ئە‌و ئاستە بەرز و هەقەدا نەبوو، تاوانبارانی فاشیزمی ئیسلامی، بە سزای خۆیان بگەیەنرێن. ئاخر (4) کەسی بێ تاوان و بێ چەک، لەبەر چاوی خەڵک و لە دەوڵەتێکی دێمۆکراسیدا، بە ئاشکرا تیرۆربکرێن، کەچی ئە‌و ئاسانکارییەیان بۆ بکرێ و وەک بەرزەکی بانانیش، بۆی دەرچن!
.4کورد لەسەر ئاستی جیهان، لەبەردەم یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆدا، نەتەوەیەکی بێ کەسە، تا سەر هیچ دەوڵەتێکی ئەم جیهانە، داکۆکی لێ ناکا، گەر غەدریشی لێ بکرێ!
.5زۆر بە داخەوە، سەرکردایەتی پارتەکانی خۆرهەڵاتی (کوردستان)، پەندیان لە مێژووی فێڵبازی و تاوانەکانی، دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئیسلامی داگیرکەری (ئێران) وەرنەگرتووە. ئاخر گەر وا نییە، ئایا پیاوکوژەکانی ڕژێمی دەوڵەتی (ئێران)، هەر لە کۆنەوە تا ئەوڕۆ، چەندین سەرکردە و کادێری ئەم پارتەیان تیرۆرنەکردووە؟! بۆ بموونە:
ئایا ڕەوانشادان (سمکۆی شکاک 1887–1930، دوکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملۆ 1930–1989)، هەر بە ناوی گفتوگۆی درۆ و پیلانگێڕانەوە لەنێونەبران؟! جا گەر یەکەمین جار (سمکۆ)، ڕۆژی (31. 6. 1930) لەسەر خوانی گفتوگۆی (رەزاشا) تیرۆرکرا، ئایا دەبوو، دوای (59) ساڵ، ڕۆژی (13. 7. 1989) دوکتۆر (عەبدولڕەحمانی قاسملۆ) لە (ڤییەن)، لەسەر خوانی مەرگی سەرانی دەوڵەتی پەت و سێدارەی ئاخووندەکانی (ئێران)، خەڵتانی خوێنبکرێ؟!!
.6سەرکردایەتی پارتەکانی (کوردستان)، لە تۆڵەسەندنەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەماندا، زۆر کەمتەرخەمن، دەسوپێ سپین و هیچیان پێ ناکرێ. ئەگینا دەیانتوانی، وەک ئەرمەنەکان، ئە‌و تیرۆریستە تاوانبارانە، لە (ئێران) و (لوبنان)، بە سزای مەرگ بگەیەنن و باسیشی نەکەن!
.7سەرانی پارتەکانی خۆرهەڵات بە تایبەتی و بەشەکانی دیکەی (کوردستان) بە گشتی دەبێ، ئەوە باش بزانن، دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی، لەنێوان دوو نەتەوەی داگیرکەر و داگیرکراودا، تەمەنی زۆر کورتە، چونکە دۆستایەتی لەنێوان گورگی کەڵبەتیژ و مەڕی داماودا، هەرگیز سەرناگرێ!
.8 (پەروێزی دەسماڵچی) کێیە؟ بۆ نەیانکوشت؟ بۆچی ئێستە ئە‌و ڕوووداوە مەرگچێنە دەگێڕێتەوە؟ چی بەسەرهات و لە کوێێە؟ تا ئێستە لای من، وەڵامی ئەم پرسیارانە ڕوون نین!
لە کۆتاییشدا دەڵێم: کاتی ئەوە هاتووە، سەرکردەی پارتەکانی (کوردستان)، چیدیکە بڕوا بە گفتولفتی سەرانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی نیشتمانەکەمان نەکەن. ڕەوانی هەموو ڕەوانشادە تێرۆرکراوەکان شادبێ و یادیان بە خێر![w1]