نووسەر و مامۆستای زانکۆ
(11) ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت بە پڕۆسەی دێمۆکراسی و پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد نووسیومە:
ئه‌ز پێم وایه، هه‌موو کۆمه‌ڵێ ده‌توانێ، به دوو ڕێ سیسته‌می دێمۆکراسی بچه‌سپێنێ.
.1 سه‌ره‌تا ده‌بێ، به یاسا و سزا، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا بسه‌پێنرێ، تا ڕۆڵه‌کانی گه‌ل، فێری سه‌ره‌تاکانی دێمۆکراسی ڕاسته‌قینه ده‌بن، به ته‌واوی باوه‌ڕیان پێی ده‌بێ و په‌روه‌رده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه ده‌کرێن. ئه‌گینا هه‌ر که‌س و لایه‌نێ، بانگه‌شه‌ی دێمۆکراسی بکا، له ناخیشیدا وه‌ک سیسته‌مێکی پێشکه‌وتووی فه‌رمانڕه‌وایی، باوه‌ڕی پێی نه‌بێ، ئه‌وا هه‌رگیز کۆمه‌ڵێکی دێمۆکراسی ته‌ندرووست درووست نابێ.
ئاخر پارته‌که‌ی (ئهدۆلۆف هیتله‌ر 1889-1945)یش، (پارتی سۆسیالیستی نه‌ته‌وه‌یی کرێکارانی ئه‌ڵمان – نازی)، ساڵی (1934)، هه‌ر که‌ڵکیان له دێمۆکراسی وه‌رگرت، به هه‌ڵبژاردنیش ده‌رچوون و ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرت. به‌ڵام چونکه باوه‌ڕیان به دێمۆکراسی ڕاستەقینە نه‌بوو، هه‌ر بۆ تاکتیک بوو، ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی، به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی (ئه‌ڵمان) و کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا هێنا، تا دووه‌مین جه‌نگی جیهانیش، به ژێرکه‌وتنی هێزه‌کانی به‌ره‌ی (نازیزم) کۆتایی نه‌هات، وازیان له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنا و هه‌ر فهرمانڕاوییان ده‌کرد!
.2په‌روه‌رده‌کردن. له‌نێو هه‌موو کۆمه‌ڵه دواکه‌وتووه لێکترازاوهکاندا ده‌بێ، شانبه‌شانی خاڵی یه‌که‌م، باوه‌ڕ و سیسته‌می دێمۆکراسی، له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندن به گشتی و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان به تایبه‌تی ده‌سپێبکا. وه‌ک وانه‌یه‌کی ڕووناک‌بیری، نه‌وه‌ی نوێی پێ پهروهردهبکرێ، به ئه‌لفوبای دێمۆکراسی ئاشنابکرێن و هه‌ر به ئه‌و باوه‌ڕه‌ش گۆشبکرێن. ئه‌گینا وه‌ک پەندە کوردییەکە دەڵێ: ئه‌وه‌ی به گه‌وره‌یی، فێری پڵاوخواردن بێ، ده‌س بۆ لووتی ده‌با!
جگە لە ئەوە ده‌بێ، ئەو پەروەردەکردنە، هه‌موویان پێکه‌وه لە زۆربەی شوێنەکانی وەک خێزان، گه‌ره‌ک، کۆمه‌ڵ، قوتابخانه، ده‌وڵه‌ت و یاسا بکرێن. چونکە هه‌موویان یه‌ک یه‌که‌ی یه‌کگرتوون و یه‌کدی ته‌واوده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌و دوو خاڵه، په‌روه‌رده‌کردن و یاسا، له هه‌موویان گرنگتر و کاریگه‌رترن.