نووسەر و مامۆستای زانکۆ
ئەز هەمیشە، بیر له ئه‌وه ده‌که‌مە‌وه، په‌تای شێرپه‌نجه‌ی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی، نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)، ڕکوکینه‌ی پارتایه‌تی قێزه‌ونی بێ کۆتایی، پتر لە (60) دانە ساڵی ڕەبەق دەبێ، دەستیپێکردووە و تا ئەوڕۆش هەر بەردەوامە، جگە لە ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، هیچ کەڵکێکی دیکەی بۆ گەلی کورد نەبووە و ناشیبێ. کەچی سەرانی ئەم دوو دەسەڵاتە نیشتمانوێرانکەرانەیە، هیچ پەندێکیان لە مێژووی، ئەو هەموو خوێڕشتن و ماڵوێرانییە وەرنەگرتووە. ته‌نانه‌ت هەوادارانی ئەم دوو باڵە گۆجە، له‌نێو گۆڕی ته‌نگوتاریشدا، واز له مردووی یه‌کدی ناهێنن و نایه‌ڵن، ساتێ به ئارامی بحه‌وێنه‌وه!
زۆر بە داخەوە، مێژووی کورد سەلماندوویەتی: ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد پتر، تەنیا هەر لە ڕۆژە تەنگ و تاریک، تەنگانە و پڕ مەترسی، لە ترسان و لەناچاریدا یەکدەگرن. بەڵام لە ڕۆژە ڕووناک و ئازادەکاندا، دژی یەکدی دەوەستن! چونکە پەتای پولوپارە، پلەوپایە و دەسەڵات، وەک دڕکێکی تیژ، لە چاویان دەچەقێ و کوێریاندەکا. لەبەرئەوە، پرشنگی خۆری ئازادی و بەرژەوەندی باڵای نەتەوە و نیشتمان نابینن. بۆیە هەر زۆر زوو، لەنیوخۆدا تێکدەچن و لە یەکدی دادەبڕێن. هەر لەبەر ئەم هۆ گرنگەشە، ئەوەتەی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد هەن، هیچیان بە هیچ نەکردووە، تا لەسەر ئەم ڕەوشت و کەلتوورە قیزەونەش بەردەوامبن، هەزاران ساڵی دیکەش خەباتبکەن، هیچ بە هیچ ناکەن.
ئه‌ز پێم وایه، تا به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌ستووری ڕکوکینه‌ی، نێوان دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پارتە شەڕانگێزە گەورەیە نه‌توێته‌وه، به‌ری چاویان ڕۆشن نه‌بێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان، له ئاستی یه‌کدیدا خاوێن نه‌بێته‌وه، گەلی کورد لە باشووری (کوردستان)، مه‌حاڵه به هیچ ئاماجێکی ڕەوای ڕامیاری و نەتەوەیی خۆی بگا، بەڵکوو هەرچی بکەین و بکۆشین، هه‌ر له بازنه‌یه‌کی بۆشدا ده‌خولێینه‌وه، وه‌ک ده‌یان ساڵه هه‌وڵده‌ده‌ین، بێ ئه‌نجامبووه و هه‌ر بێ ئه‌نجامیش ده‌بێ، گه‌ر هه‌زاران قوربانی دیکه‌ش بده‌ین. ئاخر پەتای ناکۆکی و دووبەرەکی، تەنیا هەر یەک نەگرتن و لێکترازانی لێ دەکەوێتەوە!
هەر وەک زانا و ئەکادێمی، نووسەر و بیرمەندی ناسراوی توورک، دۆستی هەرە گەورەی کوردیش (ئیسماعیل بێشکچی) فەرموویەتی: (هیچ ڕێی تێ ناچێ، میللەتێکی شەست میلیۆن کەسی، ژێردەستە و بێ دەوڵەت بن، گەر خۆیان کەلەپچەیان بۆ دەست و پێکانیان درووست نەکردبێ!
من زۆر جار، بە سەرکردە کوردەکانم گوتووە، بەس یەکگرتووبن، هیچ ڕژێمێک بەرگەی یەک هەفتەتان ناگرێ. بەڵام ئەوان یەکگرتوویی ناوماڵی خۆیان، ڕەت دەکەنەوە، چونکە کەسیان ئامادە نییە، لە ئەوی دیکە خۆی بە پچووکتر بزانێ. ئیدی میللەتێک بووەتە قوربانی غەرەز شەخسی، چەن سیاسییەکی خۆ بە زۆرزان.)