چین و کوردستان

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2024-12-06     428

کۆماری چینی گەلی، وڵاتێکی زۆر گەورەیە، ساڵی (1949) دامەزراوە. ڕووبەری خاکەکەی (6. 9) میلیۆن کم2 و ژمارەی دانیشتووانەکەشی (35، 1) میلیار دەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێستە گرفتێکی هێندە گەورەی ئابوورییان نییە، چونکە لە هەموو گەڕەکێ، کارگەیەکی تایبەتییان دامەزراندووە، بۆئەوەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە، کاری تێدا بکەن و بێکارنەبن.

بەڵام باشووری (کوردستان)، ڕووبەری خاکەکەی و ژمارەی دانیشتوانەکەی، لە چاو دەوڵەتێکی گەورەی وەک (چین)دا، پنتی دوای وێرگولیش نییە. کەچی ئەو کارگانەشی تێدا درووستکراوە، لە ئاستی پێویستدا نین، لەبەرئەوە دانیشتووانەکەی، بە دەس هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنن، بۆیە زۆربەی لاوەکانی، بیر لە ئەوە دەکەنەوە، ئەم وڵاتە پڕ لە خێر و خۆشییە بەجێبێڵن و سەری خۆیان هەڵگرن.

بەپێچەوانەوە وەک دەبینین، لەبری کارگە لە هەر گەرەکێکدا، یا لە چەن گەڕەکێکدا درووستکرابێ، چەندین مزگەوت هەیە و بە شێوەیەکی بەردەوامیش، مزگەوتی نوێ درووستدەکرێ. مەلا و وتاربێژەکانیش، پتر باسی ڕێبازەکانی ئیسلام، (سووننە، شیعە، حەنەفی، مالکی، شافیعی، حەنبەلی، قادری و نەقشبەندی) دەکەن، کامیان باشتر و ڕاسترە، وتەکانی پێش سەدان ساڵی پیاوچاکانیش دووبارەدەکەنەوە، بێ ئەوەی بیرێ لە باری ژیانی گەلەکەی خۆیان بکەنەوە و چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە. زۆربەی دانیشتووانی گەڕەکەکانیش، لەبەر بێکاری و هەژاری، بێ مووچەیی و بێ سەروبەری دەناڵێنن!

با لێرەدا، دید و بۆچوونی دوو کەسایەتی خوێندەوار، بە نموونە بێنمەوە. (مالیکی کوڕی نەبی) گوتوویەتی: (هەر کۆمەڵگەیەک، تەنیا هەر باسی جیاوازی بیر و ڕێبازە جیاوازەکان بکا، لەبری دامەزراندنی کارگە و دۆزینەوەی کار بۆ بێکاران، هەرگیز ناتوانی، پێشکەوێ.)

هەروەها (مەحموود دەروێش)یش گوتوویەتی: (ئەوەی ئێمەی مرۆڤ کۆدەکاتەوە، بیروباوەڕی مرۆڤایەتییە، چونکە نە ڕەگەز، نە ئایین و نە تایەفەگەری کۆمان ناکاتەوە.)

لەبەرئەوە ڕێبەر و لێپرساراونی گەلی کورد، گەر ویژدانیان هەبێ، کەمێ دڵسۆز و ژیربن، پێویستە کەڵک لە ئەم ئەزموون و بۆچوونانە وەرگرن، لایەبەلای ڕۆڵەکانی گەلەکەیاندا بکەنەوە، لەدەس ئەو گرفت و نەهامەتییە، بێکاری و ئاوارەییە ڕزگاریانکەن، نەک لەسەر حسابی ئەم گەلە کڵۆڵە داماوە، هەر خەریکی قسەی زل و بەڵێنی درۆ، ناکۆکی و دووبەرەکی، کۆکردەنەوە و کەڵەکەکردنی سامانی وڵاتەکەمان بن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×