(9) ساڵ لەمەوبەر، سەبارەت بە شاری )سولەیمانی) و ڕۆڵە تێکۆشەر و کوردپەروەکانی شارەکەم نووسیومە:
هه‌رچه‌نده ئه‌م پارچه گه‌وهه‌ره (خه‌ونێ به سوله‌یمانییه‌وه)، ئه‌م هۆنراوه به‌رزه‌ی یاد‌ی شاره‌که‌م و که‌سایه‌تییه خێرنه‌دیوه ناسراوه‌کانی، ئه‌م سۆزه گه‌رم و ئه‌مه‌که جوانه‌ی هۆنه‌ر (ئاکۆ کانه‌بی) ده‌ریبڕیوه، تا ئێسته (625) جار بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام کاتێ ئه‌م به‌یانییه زوو هه‌ستام، گوێم له ده‌نگی پڕ سۆزی خاتوو (به‌هارموفتی) بوو، چاوم به بینینی دیمه‌نی شاره شێواوه‌که‌م و وێنه‌ی که‌ڵه‌پیاوه به‌ئاکام نه‌گه‌یشتووه‌کانی که‌وت، به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو، منیش تێرتێر به دیاریانه‌وه گریام، بۆ خۆم گریام، بۆ خۆشه‌ویسته‌کانم گریام، بۆ شاره‌که‌م گریام و ده‌ردی دڵی خۆم بۆ هه‌ڵڕشتن!
ئاخر ناهه‌قم نییه، دڵته‌نگبم، به‌کوڵ بگریم و قوڕبپێوم، چونکه که‌ی (شه‌کره شاره‌که‌م)، هێنده دواکه‌وتوو و وێران بووه؟! که‌ی خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی شاره‌که‌م، هێنده داماو و لێقه‌وماو بوون؟! که‌ی دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه جوانمه‌رده‌که‌ی شاره‌که‌م، هێنده کزولاواز و بێده‌سه‌ڵات بوون؟! که‌ی له هه‌موو لایه‌که‌وه، هێنده خه‌ڵکی خراپی تێڕژاوه؟! جگه له ئه‌وه‌ی له‌نێو وێنه‌کاندا، له (90%)ی ئه‌و خۆشه‌ویسته ده‌سڕه‌نگینانه‌شم، له نزیکه‌وه ده‌ناسی، ئیدی چۆن یادیان نه‌که‌مه‌وه و هۆنهۆن، فرمێسکی دانه‌ی مرواریان بۆ هه‌ڵنه‌ڕێژم؟!
ئاخ بۆ شاره‌که‌م!
داخ بۆ پیاوه گه‌وره‌کانی!
هه‌زار ئاخ و داخ!
ئه‌وه‌ته‌ی ئێوه ڕۆیشتوون، شاره‌که‌م ڕه‌نگی په‌ڕیوه و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه. ئه‌وه‌ته‌ی ئێوه به‌جێتانهێشتووین، شاره‌که‌م ڕه‌نگی مردووی لێ نیشتووه. ئاخر (هەتا ئێوه ئاشنامانبوون، ئاشنابووین، هه‌مێسته‌ش مووبه‌موومان، ئه‌غیاره بێ ئێوه!)
تێبینی: شه‌کره شاره‌که‌م سولەیمانی، ناوی پەرتووکێکی خۆمە، ساڵی (2003) چاپ و بڵاوم کردووەتەوە، (150) لاپەرەیە.