هه‌موو ئه‌و جەنگە قڕێژانەی، لەنێوان هەردوو باڵەکەی (جەلالی) و (مەلایی)دا ڕوویانداوە، چ له شاخ و چ له‌نێو شاره‌کان، چ له سه‌رده‌می شۆڕش و چ له کاتی ده‌سه‌ڵاتی میریی هه‌رێمدا بووبێ، له ماوه‌ی ئه‌م (62) ساڵه‌ی ڕابوردوودا بوون، به پله‌ی یه‌که‌م، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاره، قۆرخکردن و پاوه‌نخوازی، نێوچه جیاجیاکانی (کوردستان) بوون، هیچ پێوه‌ندییه‌کیان، به به‌رژه‌وه‌ندی کورد، بیروباوه‌ڕ، ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌وه نه‌بووه و نییە.
به پله‌ی دووه‌میش، دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی نێوخۆی کورد، ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی (کوردستان)، هه‌م ده‌ستیان له هه‌ڵگیرساندنیاندا هه‌بووه، هه‌م ئاگره‌که‌شیان خۆشترکردووه. به‌تایبه‌تی (ئێران)، له هه‌ردوو سه‌رده‌می ڕژێمی (شاهێنشایی) و (ئیسلامی)دا تا ئه‌وڕۆش، هه‌ر خه‌ریکن و به‌ئاشکرا، شوێنده‌ستیان به هه‌موو ئاژاوه و هه‌راکانی، نه‌ک هه‌ر لایه‌نه‌کانی باشووری (کوردستان)، به‌ڵکوو به جه‌نگه‌کانی نێوان سه‌رانی، هه‌موو لایه‌نه‌کانی (کوردستان)ی مه‌زنیشه‌وه دیاره، چونکه به‌ئاشکرا، خۆیان له هه‌موو گرفت و کێشه‌کانی نێوخۆی (کوردستان) و هه‌ر سێ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی (توورکیا، عێراق و سووریا)ش هه‌ڵده‌قورتێنن!
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه، هه‌ر کاتێ پێویستیکردبێ، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (ئێران)، ده‌ستی له هه‌ڵگیرساندنیاندا هه‌بووه و هه‌ر کاتێکیش، له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نه‌بووبێ، هه‌ر (ئێران) ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، خۆیان کوژاندوویانه‌ته‌وه و لایه‌نه‌کانیشیان ئاشتکردووه‌ته‌وه! بۆ نموونە:
لە جەنگی نێوان هەردوو باڵەکەی (جەلالی) و (مەلایی) نێوان ساڵانی (1977-1988)، کاتێ زانییان، ئەو پەرشوبڵاوی و جەنگەی نێوان پارتەکانی باشوور، کەڵکی بۆ ئەوان نییە، هەموو لایەنەکانیان کۆکردەوە و ڕۆژی (2. 5. 1988) بەرەیەکی فراوانیان بۆ دامەزراندن، تا هەموو پێکەوە دژی دەوڵەتی (عێراق) بجەنگن.
هەروەها دوای ڕاپەڕینیش (پارتی) و (یەکێتی)، ڕۆژی (9. 5. 1992) یەکەمین کابینەی پەرلەمانی (کوردستان)یان دامەزراند. کەچی هێندەی نەبرد، لەلایەکەوە بە یەکەمین بڕیاری پەرلەمان، لەگەڵ سوپای داگیرکەری توورکدا، پەلاماری هێزەکانی گریلای (PKK)یان دا.
لە لایەکی دیکەشەوە، وەک دەڵێن: (حەلیمەی کوردی، بۆ سەر ڕەوشتە کۆنەکەی خۆی گەڕایەوە!)، لەنێوان ساڵانی (1994-1998) و نزیکەی ماوەی (4) ساڵ، هەردوو باڵەکە دیسانەوە تێهەڵچوونەوە و پەلاماری یەکدیان دایەوە، تا دەوڵەتێکی مەزنی وەک (ئەمێریکا)، هەردوو سەرکردەی پارت (کاکە) و (مامە)یان ڕێک نەخستەوە، وازیان نەهێنا!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رکرده‌ی پارته‌کان به هیچ شێوه‌یه، په‌ندیان له مێژووی له‌خوێنهه‌ڵکێشراوی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ناپاکییه‌کانی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه، گه‌رچی هێندێ جار یه‌شیمانبوونه‌ته‌وه، په‌یمانی درۆیان به یه‌کدی و گه‌ل داوه، جارێکی دیکه به ده‌ستی کورد، خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره چه‌وساوه بنده‌سته نه‌ڕێژن، که‌چی هێشتا خوێنی جه‌نگی خۆبه‌خۆی ڕۆڵه‌کانی کورد، به‌ته‌واوی وشک نه‌بووه‌ته‌وه، هه‌موو شتێکیان بیر‌چووه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ، په‌لاماری یه‌کدیان دا‌وه‌ته‌وه!
هەڵبەتە له ئه‌م جه‌نگه چه‌په‌ڵه ناڕه‌وایانه‌شدا، خه‌ڵکێکی نه‌زان و هه‌ژار، چه‌وساوه و دڵسۆز کوژراون، سه‌رکرده‌ی پارته‌کانیش، وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆ‌ی ده‌رچوون و ئه‌وڕۆش هه‌موویان، له ده‌وڵه‌مه‌ندیدا دڕاون!
ئاشکرایه، ئه‌و هه‌موو هاوارهاواره‌ی ئه‌وڕۆ، ده‌زگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌کان ده‌یکه‌ن، به کاوه‌خۆ فوو به که‌ڕه‌نای جه‌نگی کوردکوژیدا ده‌که‌ن، هۆکه‌ی هەر ئه‌وه‌یه، ده‌روونی نه‌خۆش و شڵه‌ژاوی سه‌رکرده‌کانیان، داوای خوێنی پتر ده‌کا، چونکه وه‌ک (درایکۆلا) وان و فێربوون، بێ جه‌نگ و خوێنڕشتن، هێورنابنه‌وه و ناژین. به‌ڵام ته‌پڵی به‌تاڵ ده‌کووتن و ده‌نگی نایه، چونکه له ده‌نگی ئه‌و چه‌ن فووکردن و ته‌پڵ لێدانه‌وه وا ده‌رده‌که‌وێ، به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی ته‌سک و بنەماڵە، له‌سه‌روو هه‌موو جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌وه دانراوه، هه‌موو شتێکی چاک و خراپ، پاک و پیس، ڕه‌وا و ناڕه‌واش تێکه‌ڵاوکراوه!
گه‌ر هێندێ که‌س و لایه‌نیش پێیان وابێ، په‌ڕوباڵی مه‌لی دێمۆکراسی لە بنا هه‌ڵکێشراوه و سه‌ره‌تاکانی ئازادی پێشێلکراوه، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌دا چوون، چونکه هه‌رگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان، دێمۆکراسی ڕاسته‌قینه، له (کوردستان)دا نه‌بووه، تا ئێسته‌ش هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی خه‌مخۆری نه‌ته‌وه و نیشتمانیش درووست نه‌بووه، تا له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی بڵندی کورددا، قوربانی به هه‌موو شتێ بدا! بۆیه ده‌نگی ئه‌و ته‌پڵه به‌تاڵانه، گوێی جه‌ماوه‌ر ناسمێ، چونکه ئه‌وه ده‌نگی کۆنه‌قینێکی دێرینی پاوه‌نخوازی و یه‌کدی سڕینه‌وه‌ی، نێوان هه‌ردوو باڵه گۆجە‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی) نه‌بێ، هیچی دیکه نییه!
ئاخر له‌بری ئه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌موو فووه به که‌ڕه‌نای جه‌نگدا بکه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌پڵه به‌تاڵه‌ی جه‌نگ بکوتن، بۆ فوو به که‌ڕه‌نای ته‌بایی و برایه‌تی، ئاشتی و ئاساییش، ئاوه‌دانکردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانییدا ناکه‌ن؟! بۆ ته‌پڵی ڕێککه‌وتن و پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش لی ناده‌ن؟! ئایا باشتر نییه، له‌نێوخۆیاندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی کاتی ڕێکبکه‌ون، تا هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ده‌کرێ و گرفته‌کان چاره‌سه‌رده‌که‌ن؟! ئیدی با هێنده کۆنه‌قین، کارمان تێ نه‌کا و نه‌هێڵین، ئه‌و ته‌ڵه و فاقانه‌ی داگیرکه‌ران دایانناون، به لاقماندا بته‌قنه‌وه!
به داخه‌وه، (کوردستان) له هه‌ڕه‌تی لاوێتی و له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی نیمچه سه‌ربه‌خۆیی دایه، که‌چی هێنده‌ی سه‌رانی کورد، ئاماده‌ییان بۆ جه‌نگی نێوخۆ و یه‌کدی سڕینه‌وه هه‌یه، هێندەی بێزوو بە دابەشکردنی دەسەڵاتی هەرێم و دوو فەرمانڕەواییەوە دەکەن، هێنده ئاماده‌ییان بۆ ئاشتی، ئاسایش، یه‌کێتی، ته‌بایی، برایه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی نەتەوەیی نییه. ئاخر گه‌ر وا نییه، (عادل موراد) سه‌رۆکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕۆژی (16. 2. 2016) زۆر به ڕاشکاوی نه‌یده‌گوت: سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی، تورێ ناهێنێ!
ئیدی چۆن جه‌رگم ژان نه‌کا، به هه‌موو لایه‌ک بارودۆخێکیان ئه‌فراندووه، هێندێ له ڕۆڵه‌کانی کورد، نه‌ک هه‌ر بێ‌زیان له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی (کوردستان) دێته‌وه، به‌ڵکوو قێزیان له کوردبوونی خۆشیان دێته‌وه!
ئاخر، گه‌ر میره‌کانی (بابان)، له نێوخۆدا کۆک و ته‌با بوونایه، له‌گه‌ڵ میرنشینه‌کانی دیکه‌دا پێکبهاتنایه، ئێسته ده‌مێبوو، ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆی (کوردستان) دامه‌زرابوو، ئه‌و هه‌موو خوێنه کوردییه‌ش، به خۆڕایی نه‌ده‌ڕژا و ئه‌م که‌ڕه‌نایانه‌ی جه‌نگی کوردکوژی ئه‌وڕۆش، بێده‌نگ ده‌بوون!
بەڵام چونکە برا و ئامۆزا میرە دەسەڵاتدارەکان، لەنێوخۆیاندا ڕێک نەبوون، لەسەر پلەوپایە و دەسەڵات، لە یەکدی بەربوون، هەرجارێ پەلاماری یەکدیان دابێ، پەنایان بۆ یەکێ لە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی (کوردستان) بردووە، بە نۆرە لەشکری (ئێران) و (بەغدا)یان، بۆ سەر یەکدی هێناوە و تا لایەکیان نەبەزیوە، وازیان نەهێناوە. لەبەرئەوە کوڕە کوردێکی زۆر، لە هەردوولایان کوژراون و خوێنێکی زۆر ڕژاوە. ئیدی وردەوردە، میرنشینەکە لاواز و بێ هێز بووە، تا ساڵی (1851)، لەشکری ئیمپراتۆریای (عوسمانی)، پەلاماری شاری (سولەیمانی) داوە و داگیریکردووە، بە ئەو شێوەیەش، دەسەڵاتی میرنشینی (بابان)ەکان بۆ تاهەتایە کۆتاییپێهاتووە.
ئەوڕۆش، ماوەی پتر لەنیوسەدە دەبێ، لە باشووری (کوردستان)، هەمان سیناریۆی جەنگی چەپەڵی نێوخۆی، نێوان هەردوو باڵە نامۆکەی (جەلالی) و (مەلایی)، بەخراپترین شێوە دووبارە و چەن بارەدەبێتەوە. چەندین جار ناکۆکی و دووبەرەکی، لەنێوان ئەو دوو باڵەدا ڕوویداوە، هەر لایەکیشیان بە نۆرە، چەندین جار سوپای داگیرکەری (ئێران) و (عێراق)یان، بۆ سەر یەکدی هێناوە و خەڵکێکی ساویلکەی زۆریش، لە هەردوولای شەڕکەر لەنێوچوون. گەر کاریش وا بڕوا، چارەسەرێکی بنەبڕی، بۆ ئەم ناکۆکی و دووبەرەکییە نەدۆزنەوە، بە ئەم زووانە ڕێک نەکەون، ئەوا کارەساتی مێرنشینی (بابان)، بە خراپترین شێوە دووبارەدەبێتەوە، ئەم جارە هەردوو سوپای شیعەی دەوڵەتی داگیرکەری (ئێران) و (عێراق) ڕێکدەکەون و یەکدەگرن، پەلاماری (کوردستان) دەدەن و هەموو شتێ کۆتایی دێ، دەسەڵاتەکەی هەرێمیش، بە مەرگی خۆی شاددەبێ، ئەو لایەنەی لەگەڵیشیان دەبێ، وەک هێزێکی خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش دەمێنێتەوە، وەک چۆن لە کارەساتی (16. 10. 2017) ڕوویدا و لە (51%)ی خاکی باشووری (کوردستان)یان داگیرکردەوە!